رووداو- ئاژانسەکان
ژمارەی کۆچبەرانی نایاسایی لەزیادبووندایە و سەرچاوەیەکی پۆلیسی دەریایی ئیتالیا ئاماژە بەوەدەکات، تیمەکانیان ٧٠٠ کۆچبەری نایاساییان لەمردن رزگارکردووە و ١٤ کۆچبەریش گیانیانلەدەستداوە.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی دەریایی ئیتاڵیا رایگەیاند:" ژمارەی کۆچبەرانی نایاسایی لەڕێی کەشتییەوە بۆ کەنار دەریاکانی ئیتاڵیا لە زیادبووندایە و تەنها لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا ٧٠٠ کۆچبەری نایاسایی لەلایەن تیمە فریاگوزارییەکانەوە لە مەترسی مردن رزگراکراون".
سەرچاوەکەی پۆلیسی دەریایی ئیتاڵیا گوتیشی:" ئەو ٧٠٠ کۆچبەرە بە شێوەیەکی نایاسایی لە رێگەی کەشتییەکەی دوور لەسەلامەتی گیانیان، لە لیبیاوە بەرەو کەنار دەریاکانی ئیتاڵیا هاتوون وبەر لەگەیشتنیان بەکەنار دەریا، بەهۆی لەدەستدانی هاوسەنگی کەشتییەکە و شەپۆڵی توندی دەریاوە مەترسی بۆ سەرگیانی کۆچبەرەکان درووستببوو، بەڵام تیمەکانمان لەمردن رزگاریانکردوون".
بەگوتەی سەرچاوەکە، تا ئێستا ١٤ کۆچبەری نایاسایی لە دەریادا گیانیانلەدەستداوە و هاوکات، ئەو کۆچبەرانەش لە کامپ نیشتەجێکراون.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ