رووداو – dailymail
ناتالی گریفیزی تەمەن 24 ساڵ لە تەمەنی 4 ساڵی بەهۆی جیابوونەوەی دایك و باوكی، باوكی نەبینیوەتەوە، بۆیە لە تەمەنی 14 ساڵییەوە بڕیاریداوە بەدوایدا بگەڕێت و بیدۆزێتەوە .
بۆ ماوەی 10 ساڵ ناتالی لە تۆڕی ئینتەرنێتدا بە داتاكاندا دەگەڕا تاوەكو شوێنی باوكی بزانێت، بەڵام دواجار یەكێك لە پورەكانی ناتالی توانی شوێنی بدۆزێتەوەو بە ناتالی گوت "بەداخەوە بەر لە تەنها 4 رۆژ باوكت لەلایەن 3 كەسەوە كوژراوە".
ناتالی دەڵێت "دۆزینەوەی شوێنی باوكم دەبوایە خۆشترین رۆژی ژیانم بوایە و من هەمیشە خەوم بەو رۆژەوە دەبینی، بەڵام بەداخەوە ناخۆشترین رۆژ بوو".
ستیڤ كە باوكی ناتالیە، وەك كچەكەی باسی دەكات پیاوێكی رووخۆش بووە، هەرچەندە ئەو تەنها 4 ساڵ بووە كە باوكی رۆیشتووە، بەڵام ئەو كاتە خۆشانەی بەبیر دێتەوە كە بەیەكەوە بەسەریان بردوون. ناتالی دەڵێت "حەزم دەكرد لە زاری خۆیەوە بیبیستم بۆچی كە رۆیشت جارێكی دیكە سەردانی نەكردمەوە" .
ناتالی دوای بینینەوەی تەرمی باوكیشی وەك رێزلێنانێك و ماڵئاواییەك هەموو مەراسیمەكانی بەخاك سپاردنەكەی بەجێگەیاند و هاوڕێكانی باوكیشی پێیان راگەیاند ئەو راستە لەبەر چاوی باوكی نەبووە بەڵام باوكی هەمیشە باسی كردووە و لەبیری بووە.


کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ