خەلیلزاد: ئێران هۆكار نەبووە بۆ پاراستنی هەولێر

13-12-2014
کاروان وەلی
نیشانەکردن داعش خەلیلزاد
A+ A-

رووداو- هەولێر

باڵیۆزی پێشوی ئەمریكا لە عێراق رەتیكردەوە، كە بەهۆی هێرشی داعش هەولێر نزیك بووبێت لە کەوتن، هاوکات رەتیدەكاتەوە كە هاوكارییەكانی ئێران هۆكار بووبن بۆ ئەوەی داعش نەتوانێ نزیکی هەولێر بكەوێت.

لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، زەڵمای خەلیلزاد، باڵیۆزی پیشووی ئەمریكا لە نەتەوەیەكگرتووەكان، عێراق و ئەفغانستان و راوێژكاری ئێستای سەنتەری توێژینەوەی ستراتیژی و نێودەوڵەتی، قسەكانی قاسم سولێمانی، سەركرەی سوپای قودسی ئێرانی رەتكردەوە، كە رایگەیاندبوو، ئێران هەولێری لەدەست چەكدارانی داعش پاراست و گوتی، "من هاوڕانیم لەگەڵ ئەوەی لەكاتی هێرشەكانی داعش هەولێر نزیك بووبێت لەوەی بكەوێتە دەست داعش، چونكە ئەوەم بیستبوو، كە ئەوكات و ئێستاش هەولێر بارودۆخێكی سروشتی هەبووە".

خەلیلزاد، کە سەرۆكی دەزگای خەلیلزاد ئاسۆشێیتد بۆ راوێژکاریی نێودەوڵەتییە، پێیوایە، ئەگەر ئەوكات هەولێر نزیكیش بووبێت لە كەوتن، ئەوا ئێران نەبووە رێگر لە كەوتنی هەولێر، بەڵكو هێرشی فڕۆكە جەنگییەكان بوو".

باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە عێراق، کە بە رەگەز ئەفغانییە، ئاماژە بەوەشدەکات، کە "ئێرانییەكان هاوكاری كوردیان كرد، بەڵام ئەوە یەكلاكەرەوەی بارودۆخەكە نەبوو، وەك قاسم سولێمانی باسی لێوە دەكات".

خەلیلزاد لەبارەی کێشەکان و پەیوەندی هەولێر و بەغدا گوتویەتی، كورد لەهەوڵی ئەوەدایە بە شێوەی كۆنفیدڕالی مامەڵە لەگەڵ بەغدا بكات و لەگەڵی رێكبەكەوێت، هەر لایەك كاروبارەكانی خۆی بەخۆی بەڕێوەببات، گەیشتن بەم جۆرە رێكکەوتنەش ئاسان دەبێت ئەگەر ئەوان لەسەر نەوت رێكبكەون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە