رووداو - ئاژانسەکان
دوای ئەوەی کۆبوونەوەی مینسک لە بێلارووس بۆ ماوەی دوو رۆژ بە نێوەندگیری فەڕەنسا و ئەڵمانیا بەردەوامبوو، بە رێککەوتن لەسەر ئاگربەست کۆتاییهات، بەڵام ئەم رێککەوتنە لە ١٥ی مانگەوە جێبەجێدەکرێت و تا ئێستاش شەڕ و پێکدادان لە رۆژهەڵاتی ئۆکراینا بەردەوامە.
سەرۆکی هەریەکە لە فەڕەنسا، ئەڵمانیا، رووسیا و ئۆکراینا توانییان لەماوەی ١٥ کاژێردا و بە درێژایی شەوی پێنجشەممە بە رێککەوتن بگەن و ئاگربەستیان بۆ رۆژهەڵاتی ئۆکراینا راگەیاند.
ڤلادیمێر پوتین رایگەیاند، کە بڕیاریانداوە لە ١٥ی ئەم مانگەوە ئاگربەستەکە بڕواتە بواری جێبەجێکردنەوە و گرژی و تووندوتیژییەکان لە رۆژهەڵاتی ئۆکراینا بووەستێنن، بەڵام لە بەرامبەردا دەبێت ئۆکراینا لەو ناوچانەی کە سنووری بەزاندووە و زیاتر لەو سنوورانە رۆشتووە، کە ساڵی پار بۆی دیاریکراوە پاشەکشە بکەن بۆ ئەوەی رێککەوتنەکە بە باشی جێبەجێبکرێت.
لە دوای راگەیاندنی ئەم ئاگربەستەوە تا ئێستا شەڕ و پێکدادانەکان لە رۆژهەڵاتی ئۆکراینا بەردەوامە و لە ١٢ی شوباتەوە تا ئێستا لانیکەم ١٩ کەس کوژراون، کە بەشی زۆریان سەربازی ئەو وڵاتەن و نزیکەی ٤٠ کەسیش بریندارن، بەڵام بڕیارە لە نیوەی ئەمشەودا ئەو ئاگربەستە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ