ماریا خادینسکایا بۆ رووداو: لە جنێڤ گفتوگۆ لەبارەی بەشداری کورد دەکرێت

14-02-2017
عەلی زالۆ
نیشانەکردن ماریا خادینسکایا
A+ A-

رووداو - هەولێر 

گوتەبێژی ئۆفیسی رووسیا لە جنێڤ بە رووداوی رایگەیاند، لە جنێڤ گفتوگۆ لەسەر بەشداریکردنی کورد لە کۆبوونەوەکاندا دەکرێت.


ماریا خادینسکایا، گوتەبێژی ئۆفیسی رووسیا لە جنێڤ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رۆژی سێشەممە 14-2-2017، لایەنە سیاسییەکان لە جنێڤ گفتوگۆ لەسەر بەشداریکردنی کورد لە کۆبوونەوەکاندا دەکرێت بۆ ئەوەی ئەو لایەنە کوردییە دەستنیشان بکرێت کە بەشداری کۆبوونەوەکانی جنێڤ دەکات.

خادینسکایا گوتی "تاوەکو ئێستا نازانم بانگهێشتی لایەن کوردییەکان کراوە یاخود نا".

ئەمە لە کاتێکدایە کە هەر دوو رێكخراوی یەكێتی رێكخستنی كورد و رێكخراوی ئۆتۆنۆمی فیدراڵی كوردی رووسیا، بە چاودێری وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، رۆژی 15-2-2017 لە مۆسكۆ كۆنگرەیەك لەسەر ئاییندەی كورد لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە بەشداری نوێنەری زۆربەی حیزبەكانی هەر چوار پارچەی كوردستان و سیاسەتڤانانی رووسیا رێکدەخەن.

خەلیل ئیبراهیم، ئەندامی ئەنجوومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند بوو کە، كۆنگرەکە بۆ قسەكردنە لەسەر پرسی كورد لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، پێگەی كورد لە شەڕی تیرۆر. هەروەها چۆنییەتی چارەسەركردنی كێشەی كورد لە هەموو پارچەكانی كوردستان گەنگەشە دەكرێت.

 

داڕشتنەوە: راوچی حەسەن 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە