پاپا لیۆ دوای رەخنەکانی ترەمپ: هیچ ترسم لە ئیدارەی ئەمریکا نییە و بەردەوام دەبم لە داواکردنی ئاشتی

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پاپا لیۆی چواردەیەم وەڵامی رەخنە تووندەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای دایەوە و رایگەیاند، ئەو "هیچ ترسێکی لە ئیدارەی ترەمپ نییە" و بەردەوام دەبێت لە گەیاندنی پەیامی ئینجیل بە دەنگێکی بەرز.
 
دۆناڵد ترەمپ لە سۆشیاڵ میدیا هێرشی تووندی کردە سەر پاپا و بەوە تۆمەتباری کرد، "بەرامبەر بە تاوان لاوازە و لە سیاسەتی دەرەوەشدا یەکجار خراپە." ترەمپ لە نووسینەکەیدا گوتی، "من پاپایەکم ناوێت پێی وابێت ئاساییە ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی."
 
ئەم هێرشەی ترەمپ دوای ئەوە هات، کە پێشتر پاپا لیۆ هەڕەشەکانی ترەمپی بۆ لەناوبردنی تەواوەتیی شارستانییەتی ئێرانی بە "کارێکی تەواو قبووڵنەکراو" وەسف کردبوو، هەروەها داوای لە هاووڵاتیان کردبوو پەیوەندی بە سەرکردە سیاسییەکانەوە بکەن و داوای کارکردن بۆ ئاشتییان لێ بکەن.
 
پاپا لیۆ لە کاتی گەشتەکەیدا بەرەو ئەفریقا و لەناو فڕۆکە قسەی کرد. کاتێک پرسیاری لێکرا دەربارەی پۆستەکەی ترەمپ، گوتی، "من کەسێکی سیاسی نیم و ئەو بابەتە بۆ سیاسییەکان جێدەهێڵم." بەڵام رەخنەکانی ترەمپی رەتکردەوەو گوتی، "دانانی پەیامەکەی من لە سەر هەمان ئاستی ئەوەی سەرۆک لێرەدا هەوڵی بۆ دەدات، پێم وایە تێنەگەیشتنە لە پەیامی ئینجیل. داوای لێبوردن دەکەم بۆ بیستنی ئەوە، بەڵام من بەردەوام دەبم لەسەر ئەوەی کە پێم وایە ئەرکی کەنیسەیە لە جیهانی ئەمرۆدا."
 
پاپا گوتی، ئەرکی ئەو لە سەر بنەمای بانگەوازێکی بەردەوامە بۆ ئاشتی و رایگەیاند، ئەمە هەموو سەرکردەکان دەگرێتەوە، نەک تەنیا ئەمریکا. پاپا ئاماژەی بە دەقێکی ئایینی کرد و گوتی، "'خۆزگە بەوانەی کە ئاشتی بڵاودەکەنەوە'، زۆر خەڵک ئەمرۆ ئازار دەچێژن و زۆر کەسی بێتاوان کوژراون."
 
پۆستە رەخنەئامێزەکەی ترەمپ دوای پەخشکردنی بەرنامەی (60 خولەک)ی کەناڵی سی بی ئێس هات، کە تێیدا لێدوان و کاریگەرییەکانی پاپا لەگەڵ سێ کاردیناڵی ئەمریکیدا تاوتوێ کرابوو. ترەمپ دواتر بە کەناڵەکەی گوت، سەیری بەرنامەکەی کردووە و پێی وایە پاپا "لەم بابەتانەدا هەڵەیە."
 
ئەم لێدوانانەی پاپا لە سەرەتای گەشتێکی 11 رۆژیدا دێن، کە بۆ وڵاتانی جەزائیر، کامیرۆن، ئەنگۆلا و گینیای کەمەرەیی دەیکات، کە وڵاتانێکن بەدەست ململانێ، نایەکسانی و ناجێگیریی سیاسییەوە دەناڵێنن.
 
پاپا لە چەند رۆژی رابردوودا چەندین جار هۆشداریی داوە، خەریکە تووندوتیژی دەبێتە شتێکی ئاسایی لە جەنگەکاندا و مەترسی هەیە، زمان و هێما ئایینییەکان بۆ پاساودانی شەڕ بەکاربهێنرێن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی رێکخراوی فاو

فاو هۆشداری دەدات؛ نامانەوێت کارەسات دروستبێت

نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە وڵاتان دەکات رێگری لە گواستنەوەی وزە و پەینی کیمیایی نەکەن و هۆشداری دەدات کە پێشتر رێگریی هاوشێوە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک لە جیهان دا