کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

رێباز بەختیار

رێباز بەختیار

world

خوێندكارێكی كورد یەكەمی نەرویجە

ئەڤین سەڵاح

ئەڤین سەڵاح

14-05-2014
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئەڤین سەڵاح
ئەڤین سەڵاح14-05-2014

بابەتی پەیوەندیدار

کرێکارێک لە بۆکان بەهۆی رووخانی دیوار بە سەریدا گیانی لەدەستدا
کوردستان22-11-2026

کرێکارێک لە بۆکان بەهۆی رووخانی دیوار بە سەریدا گیانی لەدەستدا

قوتابخانەکانی سێ گوندی پارێزگای سنە بەهۆی هەڵامەتەوە سێ رۆژ دادەخرێن
کوردستان22-11-2026

قوتابخانەکانی سێ گوندی پارێزگای سنە بەهۆی هەڵامەتەوە سێ رۆژ دادەخرێن

سێ کەس بەهۆی کەوتنە نێو ئاوەڕۆیەک لە شاری هیتی پارێزگای ئەنبار گیانیان لەدەستدا
عێراق22-11-2026

سێ کەس بەهۆی کەوتنە نێو ئاوەڕۆیەک لە شاری هیتی پارێزگای ئەنبار گیانیان لەدەستدا

رووداو- هەولێر

خوێندكارێكی كوردی نیشتەجێی نەرویج، لەسەر ئاستی ئەو وڵاتە لە بواری پلاندانانی ئەندازیاری پلەی یەكەم بەدەستدێنێ، حكومەتی نەرویجیش بەڵێنی پێدەدات بینێرێتە زانكۆیەكی ئەمریكی بۆ تەواوكردنی خوێندنی باڵا.

رێباز بەختیار، تەمەنی تەنیا 11 ساڵان بووە كە چووەتە نەرویج، بەهۆی كەمیی تەمەنەكەی خێزانێكی نەرویجی باوەشی بۆ دەكەنەوە و وەكو كوڕی خۆیان قبوڵی دەكەن. ئەو كە ئێستا قوتابی پلاندانانی ئەندازیارییە لە نەرویج، توانی لەسەر ئاستی ئەو وڵاتە پلەی یەكەم بهێنێ و تێكڕای نمرەكانی بگەیەنێتە 94 نمرە. بۆیە حكومەتی نەرویج بەنیازە رێباز و پێنج قوتابی دیكە بنێرێتە ئەمریكا بۆ تەواوكردنی خوێندنی باڵا.

رێباز لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ (رووداو) بە دەنگێكی پڕ لە ئومێدەوە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و گوتی "زۆر خۆشحاڵم، خۆشم باوەڕم نەدەكرد كە ئەو نمرە بەرزە بهێنم و یەكەمی نەرویج بم". ئەو نمرەیەی رێباز لە زانكۆی "كریستیان ساند" بەدەستی هێناوە، بەرهەمی كۆشش و خوێندنی لانیكەم 8 كاژێر بووە لە رۆژێكدا. رێباز، یەكێكە لە قوربانیانی دەستی رژێمی پێشووی بەعس، چونكە باوكی لەلایەن ئەو رژێمەوە كوژراوە. ئەو كاتێك تەمەنی 11 ساڵان بووە، بە هاوكاری مامێكی دەگاتە نەرویج و لەوێ‌ لەلایەن خێزانێكی نەرویجییەوە پەروەردە دەكرێت و دەنێردرێتە قوتابخانە. رێباز لە ستایشی ئەو خێزانە نەرویجییەدا دەڵێت "زۆر سوپاسیان دەكەم و سوپاسی و حكومەتی نەرویجیش دەكەم، چونكە زۆر پاڵپشتم بوون و من بەهۆی ئەوانەوە گەیشتمە ئامانجەكەم".

ئەو كە ئێستا تەمەنی 22 ساڵە، هەر لەگەڵ خێزانە نەرویجییەكەی دەژیت كە ئەو بە "خێزانی راستەقینە"ی خۆی ناویان دەهێنێت و دەڵێت "من كوڕە تاقانەی ئەو خێزانەم، چونكە تەنیا دوو كچیان هەیە و كوڕیان نییە".

رێباز هیچ هاوڕێیەكی كوردی نییە، تەنانەت لە زانكۆكەی خۆیشی تاكە خوێندكاری كوردە، بەڵام دەڵێت بەردەوام پەرتووكی كوردی دەخوێنێتەوە بۆ ئەوەی زمانی دایكی لەبیر نەچێتەوە.

رێباز 11 ساڵە لە نەرویجە و تاوەكو ئێستا سەردانی كوردستانی نەكردووەتەوە و دەڵێت بەهۆی هۆگریی زۆری بۆ ئەو خێزانە نەرویجییە نەیتوانیوە بگەڕێتەوە كوردستان. بەڵام گوتی "بەڵێن بێت دوای تەواوكردنی خوێندنی باڵا، بگەڕێمەوە و خزمەتی وڵاتی خۆم بكەم، بەڵام خێزانەكەی خۆم لە نەرویج قەت لەبیر ناكەم و بەردەوام سەردانیان دەكەمەوە".

سەبارەت بە تێڕوانینی ئەو لەسەر پڕۆگرامی ئەندازیاری لە هەرێمی كوردستان، رێباز دەڵێت "لەبەر ئەوەی نەهاتوومەتەوە كوردستان، ناتوانم باس لە خوێندنی ئەندازیاری بكەم لە كوردستان، بەڵام كاتێك لە تەلەفزیۆن و ئینتەرنیت سەیری كوردستان دەكەم هەست دەكەم باڵەخانە و خانووەكان لە رووی ئەندازەییەوە وەكو پێویست نین".

رێباز پەیامێك بۆ كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان دەنێرێت و دەڵێت "هیوادارم ئەو كوڕ و كچانەی كە خێزانەكانیان ئەنفال و شەهیدن، هەرگیز بێ هیوا نەبن و هەوڵی دروستكردنی ژیانێكی نوێ بدەن، با ئێمە هەوڵی بەدیهێنانی ئاواتە بەدینەهاتووەكانی دایك و باوكە شەهیدەكانمان بدەین".

بابەتی پەیوەندیدار

کرێکارێک لە بۆکان بەهۆی رووخانی دیوار بە سەریدا گیانی لەدەستدا
کوردستان22-11-2026

کرێکارێک لە بۆکان بەهۆی رووخانی دیوار بە سەریدا گیانی لەدەستدا

قوتابخانەکانی سێ گوندی پارێزگای سنە بەهۆی هەڵامەتەوە سێ رۆژ دادەخرێن
کوردستان22-11-2026

قوتابخانەکانی سێ گوندی پارێزگای سنە بەهۆی هەڵامەتەوە سێ رۆژ دادەخرێن

سێ کەس بەهۆی کەوتنە نێو ئاوەڕۆیەک لە شاری هیتی پارێزگای ئەنبار گیانیان لەدەستدا
عێراق22-11-2026

سێ کەس بەهۆی کەوتنە نێو ئاوەڕۆیەک لە شاری هیتی پارێزگای ئەنبار گیانیان لەدەستدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە