رووداو دیجیتاڵ
ئەم بەیانییە پێش خۆرهەڵاتن، ئێران بە چەندین مووشەکی بالیستی هێرشی کردە سەر تەلئەڤیڤ، بەشێک لە مووشەکەکان لەلایەن سیستمی بەرگرییەوە تەقێندرانەوە بەڵام چەند دانەیەکیش گەیشتنە نێو خاکی ئیسرائیل.
بەهۆیەوە تائێستا بەپێی ئامارە فەرمییەکان دوو کەس کوژراون و نزیکەی 20ـی دیکە بریندار بوون.
هەرچەندە ئیسرائیل لە ژێرزەویندا "پەناگەی ئارام"ـی بۆ هاووڵاتییانی دروست کردووە بۆ پاراستنیان لە هەر هێرشێک، بەڵام ژمارەی قوربانییەکان لەگەڵ هێرشەکان تادێت زیاد دەبن.
بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانیش فڕۆکەکانی ئیسرائیل لەنێو خاکی ئێران چەند مووشەکهەڵگرێکیان بۆردوومان کرد بە گوتەی سوپای ئیسرائیل کە مووشەکی بالیستییان هەڵگرتبوو، دەیانویست ئاراستەی وڵاتەکەیانی بکەن.
شەڕی هەردوو وڵات زیاتر لە 24 کاژێرە بەردەوامە و بە گوتەی بەرپرسانی هەردوو وڵات پێناچێت هەروا زوو شەڕەکە کۆتایی بێت.