رووداو – ئەلعەرەبییە
ئەوانەی لە بورجی خەلیفە لە شاری دوبەی ئیمارات نیشتەجێن، بە 3 كاتی جیاواز پارشێو و بەربانگ دەكەن.
داوا لە دانیشتووانی بورجی خەلیفە لە دوبەی کراوە، كە بەرزترین بورجە لە جیهان دەكرێت، كە بە 3 كاتی جیاواز پارشێو و بەربانگ بكەنەوە.
ئەحمەد عەبدولعەزیز حەداد، موفتی گەورەی ئیمارات دەڵی َ "جیاوازیی هەیە لەكاتی بانگدانی بەیانی و ئێوارە و عیشا لەو باڵەخانانەی كە زۆر بەرزن، لەبەر ئەوەشە دانیشتووانی بورجی خەلیفە كە لە 160نهۆم پێكهاتووە بۆ 3 بەشی جیاواز دابەشكراون".
دابەشكردنەكە بەجۆریكە، كە لە نهۆمەكانی 80 بۆ 150 دەبێ 2 خولەك دوای بانگی ئێوارە بەربانگ بكەنەوە و رۆژووەكەشیان دوای 2 خوولەك لە بانگی بەیانی دەستپێبكات".
هۆكاری ئەم جیاوازییەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لە نهۆمەكانی سەرەوەی ئەو باڵەخانە بەرزانە خۆر درەنگتر ئاوادەبێت و بەیانیانیش زووتر هەڵدێت .
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ