رووداو دیجیتاڵ
فیستیڤاڵی مێت گالا کە بە هاوشانی فیستیڤاڵی ئۆسکار دەناسرێت ئەمساڵ لە مۆزەخانەی هونەریی میترۆپۆلیتان لە نیویۆرک بەڕێوەچوو. هونەرمەند، دیزاینەر، مۆدێل، ئەکتەرانی هۆڵیود، گۆرانیبێژ و مەیکئەپ ئارتیستە بەنێوبانگەکان بەشداریی تێدا دەکەن.
ئامانجی مێت گالای ئەمساڵ پارە کۆکردنەوەیە بۆ مۆزەخانەکە. رووکاری ئەمساڵی فیستیڤاڵەکە پەیوەندیی بە فاشیۆنی ئەمریکییەوە هەیە.