رووداو- العربییە
سەرۆك وەزیرانی پێشووی بەریتانیا، لە دوای ساڵی 2007 ەوە كە وازی لە پۆستەكەی هێناوە، 50 ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینی لە رێگەی گوتاردانەوە كۆكردووەتەوە.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویكردەوە، تۆنی بلێر، سەرۆك وەزیرانی پێشووی بەریتانیا، هەفتەی رابردوو 160 هەزار جونەهی ئیستەرلینی كە دەكاتە نزیكەی 238 هەزار دۆلار بەدەستهێناوە بەرامبەر پێشكەشكردنی دوو گوتار كە ماوەی هەریەك لە گوتارەكان نیو كاژێر بووە.
ماوەیەك پێش ئێستا، تۆنی لێر، نرخی نوێی بۆ گوتاردان داناو نرخی هەر خولەكێك لە قسەكردنی بۆ 2600 جونەیهی ئیستەرلینی بەرزكردەوە.
رۆژنامەكە باس لەوەش دەكات، كۆی گشتی سامانەكەی تۆنی بلێر لە دوای وازهێنانی لە پۆستەكەی لە ساڵی 2007 دەگاتە 50 ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ