زیلینسکی: گفتوگۆیەکی مانادارمان لەگەڵ سەرۆکی تورکیا کرد

15-05-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ڤۆلۆدیمیر زیلینکسی دەڵێت، لەسەر ئاستی باڵا گفتوگۆیەکی زۆر ماناداریان لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان کردووە و رەخنەش لە شاندی رووسیا دەگرێت کە لە ئاستێکی باڵاوە بەشدارییان لە گفتوگۆکەدا نەکردووە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە ئەنقەرە پێشوازی لە ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا کرد. لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکانی جەنگی رووسیا- ئۆکراینا تاوتوێ کران.
 
زیلینکسی، سەرۆکی ئۆکراینا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، "سوپاسی سەرۆک ئەردۆغان و وڵاتەکەی دەکەم بۆ هەموو هەنگاوێک لەپێناو ئاگربەستێکی تەواو، بێمەرج و دیپلۆماسی دەکەم."
 
سەرۆکی ئۆکراینا دەشڵێت، بەردەوامدەبن لە "هاوئاهەنگی نزیک" بۆ ئەوەی دڵنیا ببنەوە گفتوگۆکان ئەنجامیان هەبووە. 
 
شاندی ئۆکراینا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ شاندی رووسیا تاوەکو رۆژی هەینی لە ئەنقەرە دەبن. 
 
زیلینکسی لەبارەی شاندی رووسیا لە ئەنقەرەوە گوتی، "پووتین جارێکی دیکە بە ناردنی شاندێکی ئاسایی سەلماندی نیازی کۆتاییهێنانی جەنگەکەی نییە و ئەمە سوکایەتییە بە جیهان و هاوبەشەکانمان."
 
لە بەرامبەردا،  ڤیلادیمیر میدینسکی، سەرۆکی شاندی رووسیا رایگەیاند، تیمەکەیان دەسەڵاتی تەواویان هەیە بۆ بڕیاردان لەسەر هەموو بابەتێکی پێویست. هەروەها ئامانجی گتفوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ ئۆکراینا بۆ بەدیهێنانی ئاشتییەکی دوورمەودایە."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی ئۆتۆمبێلی جەنەڕاڵ ڤانیل سارڤارۆڤ پاش تەقینەوە.

چەند کاژێرێک دوای گفتوگۆکانی ئەمریکا، جەنەڕاڵێکی رووسی کوژرا

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە لە باشووری مۆسکۆ، جەنەڕاڵێکی باڵای سوپای رووسیا کوژرا. رووداوەکە تەنیا چەند کاژێرێک دوای کۆتاییهاتنی گفتوگۆی شاندەکانی رووسیا و ئۆکراینا دێت لە شاری مەیامیی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ. لێکۆڵەرانی رووسیاش پەنجەی تۆمەت بۆ "هێزە تایبەتەکانی ئۆکراینا" رادەکێشن.