وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بۆ رووداو: کارئاسانی بۆ دیالۆگی نێوان دەسەڵاتدارانی سووریا و کورد دەکەین

15-07-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
ژان نۆیل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا
ژان نۆیل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بە رووداوی راگەیاند، کارئاسانی بۆ دیالۆگی نێوان بەرپرسانی حکومەتی سووریا و بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەکەن؛ ئاماژە بەوەش دەکات، "کورد"ـی رۆژئاوای کوردستان هاوپەیمانی دڵسۆزی رۆژئاوا بووە لە شەڕی دژی داعشدا.

رۆژی سێشەممە، 15-7-2025، ژان نۆیل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە برۆکسل وەڵامی پرسیاری ئاڵا شاڵی، نێردراوی تۆڕی میدیایی رووداوی بۆ رووماڵی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەورووپا دایەوە.
 
ئاڵا شاڵی لە ژان نۆیل بارۆی پرسی: "بەڕێز وەزیر، چی دەکەن بۆ بەدەستهێنانی مافی کورد لە سووریا لە قۆناخی داهاتوودا؟ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر داوای بەردەوامیی پشتگیری ئێوە دەکات".
 
لە وەڵامدا وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گوتی: "بەدڵنیاییەوە، لەگەڵ ئەمریکییەکان بەردەوامین لە دیالۆگی نێوان دەسەڵاتدارانی سووریا و دەسەڵاتدارانی کورد. ئەمە ئاستەنگێکی سەرەکییە. کوردەکان هاوپەیمانی جێگەی متمانە بوون لە شەڕی دژی داعش".
 
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە درێژەی وەڵامەکەیدا بۆ رووداو گوتی، ئامانجی سەرەکیی فەرەنسا ئەوەیە کە هاونیشتمانییانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا هەموو مافەکانی هاووڵاتیبوونییان لە سووریادا هەبێ و "هەربۆیەش هیوادارین ئەم گفتوگۆیانە لە باشترین دۆخدا بەردەوام بن".
 
فەرەنسا و ئەمریکا دووان لە سەرەکیترین ئەندامانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعشن کە لە ئەیلوولی 2014ەوە دەستیان بە هاوکاریکردنی هێزە کوردییەکان لە رۆژئاوای کوردستان لە شەڕی دژی داعش کرد و ئەنجامەکەی ئەوە بوو کە لە ئاداری 2019دا هەسەدە بە پاڵپشتیی هاوپەیمانە رۆژئاواییەکانی کۆتایی بە دەسەڵاتی داعش لە بەری رۆژهەڵاتی رووباری فورات هێنا.
 
لەو کاتەوەی دەسەڵاتی ئەسەدیش لە کانوونی یەکەمی رابردوودا رووخاوە، فەرەنسا چەندین جار پاڵپشتی خۆی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دووپاتکردووەتەوە. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە