کچێکی 6 ساڵان لە ئەفغانستان مارە دەکرێت؛ تاڵیبان دەڵێت گواستنەوەی کچەکە لەم کاتەدا قەدەخەیە

15-07-2025
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دەسەڵاتی ئەفغانستان کە لەلایەن تاڵیبانەوە بەڕێوەدەبرێت، داوا لە پیاوێکی تەمەن 45 ساڵ دەکات پرۆسەی گواستنەوەی هاوژینییەکەی لەگەڵ کچێکی تەمەن 6 ساڵ دوابخات تاوەکو ئەو کچە تەمەنی لانیکەم دەبێتە 9 ساڵ.
 
کچێکی 6 ساڵ لە باشووری ئەفغانستان ناچار کراوە لەگەڵ پیاوێکی 45 ساڵ ژیانی هاوژینی پێکبهێنێت، دوای ئەوەی باوکی کچەکە لە بەرامبەر بڕێک پارەدا منداڵەکەی پێشکێشی ئەو پیاوە کرد. پیاوەکە دوو ژنی هەیە.
 
بەڵام بەرپرسانی ئەفغانستان دەستوەردانیان کرد، بۆئەوەی رێگری بکەن لەوەی پیاوەکە کچەکە بگوازێتەوە و ئاگاداریان کردەوە کە پێش ئەوەی کچەکە ببێتە 9 ساڵ، ناتوانێت بیگوازێتەوە.
 
رووداوەکە كاردانەوەیەکی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لێکەوتووەتەوە، بەکارهێنەران شۆک بوون بە بینینی وێنەی مارەبڕینی ئەو کچە تەمەن 6 ساڵە لەو پیاوە 45 ساڵە.
 
لەو کاتەوەی بزووتنەوەی تاڵیبان گەڕاوەتەوە سەر دەسەڵات لە ئەفغانستان لە ساڵی 2021دا، پێشێلکاری لە مافی کچان زیاد بووە.
 
بەگوێرەی راپۆرتێکی ساڵی رابردووی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، قەدەخەکردنی خوێندنی کچان لەلایەن تاڵیبانەوە وایکردووە بەشوودانی کچانی خوار تەمەن 18 ساڵ 25% زیادی کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ رووداو: پرۆسەی چارەسەری بۆ کورد لە تورکیا دەرفەتێکی مێژووییە

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا سەبارەت بە هۆکارەکانی کۆچی کورد لە تورکیاوە بۆ وڵاتەکەی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کە بەرلین لە نزیکەوە چاودێری دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە تورکیا دەکات. وەزارەتەکە "پرۆسەی چارەسەری" نێوان ئەنقەرە و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) وەک "دەرفەتێکی مێژوویی" بۆ باشترکردنی دۆخی یاسایی کورد لە قەڵەم دا. لەلایەکی دیکەوە فەرمانگەی کۆچی ئەڵمانیا ئاشکرای کردووە، کە رێژەی 65٪ی پەنابەرانی تورکیا لەو وڵاتە کوردن. گوتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، رۆژی یەکشەممە 17ی ئایاری 2026، لە وەڵامی پرسیارەکانی رووداو ئەم قسانەی کرد.