هەردوو سەرۆکی ئەمریکا و رووسیا ئەمڕۆ لە ویلایەتی ئەلاسکا کۆدەبنەوە. پێش گەیشتنی ترەمپ و پووتین، خۆپێشاندەر و رۆژنامەڤانەکان ئامادە بوون.
کۆبوونەوەکە لە بنکەی سەربازیی ئیلماندرۆف ریچاردسن، لە شاری ئەنکۆرجی ویلایەتی ئەلاسکا بەڕێوەدەچێت. مژاری سەرەکی گفتوگۆکردنە لەسەر کۆتاییهێنان بە جەنگی زیاتر لە هەزار و 200 رۆژەی ئۆکراینا.
خۆپێشاندەران بە بانەری "ئەلاسکا پشتیوانی ئۆکراینایە" پاڵپشتیی خۆیان بۆ کیێڤ دەردەبڕن.
ئەوان بە چەند وێنەیەک گوزارشت لە کۆبوونەوەکە دەکەن. لە وێنەیەکیان دەردەکەوێت، ترەمپ و پووتین زەوییان لەبەردەم خۆیان داناوە و بە چەقۆ و چەنگاڵ بەشی دەکەن. ئەمەش وەکو ئاماژە بۆ پێدانی خاکی ئۆکراینا بە رووسیا لە بەرامبەر ئاگربەست.
رۆژنامەڤانانیش مایک و کامێراکانیان ئامادە کردووە و لە نزیک بنکە سەربازییەکە و شوێنی کۆبوونەوەکە وەستاون.