گالەری

15-09-2024
29 Photos
 
رووداو دیجیتاڵ 

 

چەند رۆژێکە لافاو ناوچەکانی نێوەڕاست و رۆژهەڵاتی ئەورووپای گرتووەتەوە و بەهۆیەوە چەندین کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزارانیش زیانیان پێگەیشتووە. 
 
لافاو باکوور و رۆژهەڵاتی چیکی گرتووەتەوە کە لە 38 ناوچە دۆخی لەناکاو راگەیێندراوە و ئاستی ئاو بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، زیانی بە ژمارەیەک زۆر لە شارۆچکە و گوند گەیاندووە و کارەبای زیاتر لە 63 هەزار کەس بڕاوە.
 
لە رۆژی هەینییەوە، چەندین لافاو کە ناونراوە لافاوی بۆریس، وڵاتانی چیک، پۆڵەندا، رۆمانیا و نەمسای لە رۆژهەڵاتی ئەورووپا گرتووەتەوە. تائێستا چوار کەس لە چیک و رۆمانیا خنکاون. زیانیشی بە لانیکەم پێنج هەزار خانوو گەیاندووە. هەروەها لە پۆڵەنداش بەلایەنی کەمەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە. 
 
وێنەکان لە چیک و پۆڵەندا گیراون و قەبارەی کاولکاریی لافاوەکە نیشان دەدات. بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە رووبارەکان، لافاوەکە کاریگەریی زیاتری هەبووە و زیانی زۆرتری لێکەوتووەتەوە.