رووداو- ئاژانسەكان
فرانسوا هۆلاند، سه‌رۆک وه‌زیرانی فه‌ره‌نسای رووبەڕووی په‌ستان و کێشه‌ی زۆر بووەتەوە که کاریگه‌ری له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی ده‌بێت و هه‌ڕه‌شه‌ی نهمانهوهشی هه‌یه له ئیلیز.
ئابووری فه‌ڕه‌نسا یه‌کێکه له هه‌ره کێشه گه‌وره‌کان ئەو وڵاتە، بنکه‌ی ئاژانسی هه‌ڵسه‌نگاندنی شیانی دارایی فه‌ره‌نسا "ستاندارد ئاند پۆرز" دوو جار که‌میکردووه له ماوه‌ی که‌متر له دوو ساڵدا. ئه‌مه‌ش وا ده‌کات که داهاتووی فرانسوای سەربە پارتی سۆشیالست وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی فه‌ره‌نسا نیکۆلا سارکۆزی لێبێت که سه‌ر به پارتێکی راست بوو، دووای دۆڕانی هه‌ڵسه‌نگاندنی شیانی دارایی مانگی یه‌کی ساڵی ٢٠١٢، ناچار بوو کۆشکی ئیلیز جێبێڵێت.
بنکه‌ی ستاندارد پۆرز ره‌خنه‌ی تووندی له سیاسه‌تی هۆلاند گرت له رووی ئابوورییه و گومانی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر توانای ئه‌م حکومه‌ته چه‌په بۆ چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانی ئابووری. هه‌روه‌ها ستاندارد ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد که ئه‌و چارهساره کاتییه‌ی ئێستا په‌یڕه‌و ده‌کرێت هیچی نه‌گۆڕیوه و چارەسەر نییه بۆ ئه‌و کێشه‌یه‌ی ئێستا فه‌ره‌نسا رووبەڕوویی بووەته‌وه. ده‌بێت رێگه‌یه‌کی باشتر هه‌بێت بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئابووری دووه‌م گه‌وره ده‌وڵه‌تی ناوچه‌ی یۆرۆ.
فرانسوا هۆلاند به پێی دوواین هێڵکاری خاوه‌ن که‌مترین جه‌ماوه‌ره، هه‌وڵێکی زۆر ده‌دات بۆ به‌ده‌ستهێنانی باوه‌ڕی فه‌ره‌نسییه‌کان به‌و کارانه‌ی حکوومه‌ته‌که‌ی ئه‌نجامی ده‌دات بۆ به‌ره‌وپێشبردن و هه‌ڵساندنه‌وه‌ی ئابووری فه‌ره‌نسا.
ئێستا حکومه‌تی فه‌ڕه‌نسا به هه‌موو رێیه‌ک ده‌یه‌وێ باری ئابووری باش بکات و بێ‌کاری که‌م ببێته‌وه و له هه‌مان کاتدا مووچه‌ی خانه‌نشینیشی له‌لایه‌ن کۆمپانیاکانه‌وه دابین بکرێت. ده‌نگده‌ری فه‌ره‌نسی تووشی په‌شۆکان و وێڵی بووه که ده‌بینێت بێ‌کاری چه‌ند زۆر بووه و ستانداردیش ئاماژه بۆ داخستنی کارگه‌ی زیاتر ده‌کات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ