گالەری

16-02-2018
17 Photos
بەڵێن کامیل

رووداو-AFP

ساڵی نوێی چینی، یەکەم رۆژی رۆژژمێری چینییە، کە رۆژژمێریکی هەتاوی-مانگییە و لەگەڵ یەکەم دەرکەوتنی مانگ لە رۆژانی نێوان 21ـی کانوونی دووەم تاوەکو 21ـی شوبات دەستپێدەکات.هەربۆیە هەندێکجار بە ساڵی نوێی مانگیی ناودەبرێت. 

رۆژی 16ـی شوباتی 2018 یەکەم رۆژی ساڵی نوێی چینییە. هەرساڵێک بە ناوی ئاژەڵێکەوە دەکرێت و ئەمساڵیش بە ساڵی سەگ ناونراوە. ئەمەش بازاڕی فرۆشتنی سەگی گەرمکردووە. 

سەری ساڵی چینی بۆنەیەکی گرنگی چینییەکانە و بە فێستیڤاڵی بەهاریش ناو دەبرێت. ساڵانە بۆ 15 رۆژ دەبێتە پشوو و دواتریش پشووەکە بە فێستیڤاڵی فانۆس کۆتایی پێدەهێنرێت. 

هەموو ساڵێک لە چین و ئەو وڵاتانەی کە رەوەندیی چینییان تێدایە ئاهەنگ دەگێڕدرێت و چەندین چالاکیی جیاجیا لەوانە سەمای شێر و سەمای ئەژدیها ئەنجامدەدرێن؛ بەشێک لە چینییەکان لەم رۆژەدا سەردانی پەرستگەکان و خێزانە گەورەکانیان دەکەن و بەسەریاندەکەنەوە.

داڕشتنەوە؛ عومەر شایان