پەرلەمانی سوێد یادی هەڵەبجەی کردەوە

16-03-2016
شاد محەممەد
نیشانەکردن سوێد هەڵەبجە
A+ A-

رووداو- سوێد

لە بارەگای پەرلەمانی سوێد و لە هۆڵی بۆنە نیشتمانییەكان، یادی 28 ساڵەی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە كرایەوە. 

مەراسیمەكە هەریەك لە تۆڕی سوێد-كوردستانی سەر بە پەرلەمانی سوێد و فیدراسیۆنی رێكخراوە كوردستانییەكان لە سوێد، بە هاوئاهەنگی كۆمیتەی هێزە كوردستانیییەكان و نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە سوێد و باڵیۆزخانەی عێراق لەو وڵاتە سازیان كردبوو. 

ئانالینا سۆرنسۆن، سەرۆكی تۆڕی سوێد- كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت:"ساڵانە ئەم یادە دەكەینەوە و مەبەست لێی بەرزنرخاندنی یادەكە و بایەخی ئەم یادەیە بۆ دووبارەنەبوونەوەی كارەساتی لەو شێوەیە و نەهێشتنی چەكی كۆكوژییە".
 
سوێد یەكەمین وڵاتە رۆژی 16-ئادار، رۆژی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەی پێشنیازكرد بۆ رۆژی جیهانی نەهێشتنی چەكی كۆكوژی و هەر لەسەر ئەو بنەمایەش زۆرینەی پارتە سوێدییەكانی نێو پەرلەمانی سوێد، ئەنفالیان وەك جینۆساید ناساند.  

تۆڕی سوێد- كوردستان، كە رۆڵی سەرەكی لەم مەراسیمە گێڕا، یەكێكە لە كۆمیتە فەرمییەكانی پەرلەمانی سوێد و بە نوێنەرایەتی حەوت پارتی نێو پەرلەمان، كار لەسەر دۆزی كورد دەكات.

ئەندامانی كوردی ئەو پەرلەمانە كاریگەرییان لەسەر پرسی كورد لەو وڵاتە هەبووە، بۆیە لە مەراسیمەكەدا پەرلەمانی سوێد و ئەو دەوڵەتە پشتگیریكردنی كوردستان و هێزی پێشمەرگەیان بۆ شەڕی داعش دووپاتكردەوە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە