مارتین شۆڵز پلانێکی 10 خاڵی بۆ هەڵبژاردنی ئەڵمانیا خستەڕوو

16-07-2017
زانا بەهرام
نیشانەکردن مارتین شۆڵز ئەڵمانیا
A+ A-

رووداو - هەولێر 

سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانیا پلانێکی 10 خاڵی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەو وڵاتە خستەڕوو.


مارتین شۆڵز، بەربژێری پارتی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانیا بۆ راوێژکاری ئەو وڵاتە رەخنەی تووندی لە ئەنجێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا گرت، بەوەی کە بەڵێنەکانی بۆ خەڵکی ئەو وڵاتە نەبردووەتە سەر و نەیتوانیووە کێشەکانی تایبەت بە کۆچبەران چارەسەر بکات.

ئەو بەربژێرەی پارتی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانیا گوتی "ئەڵمانیا دەتوانێت کاری زیاتر بکات و کاریگەری زیاتری لەسەر سیاسەت و ئابووری ئەوروپا هەبێت".

شۆڵز لە پلانەکەیدا زیاتر گرنگی بە پرسی وەبەرهێنان و گەشەپێدان لە بواری ئۆتۆمبێل و بواری ئەلیکترۆنیات و تەکنەلۆجیا کردووە. 

مارتین شۆڵز پێیوایە لەو بوارانەدا وڵاتەکەی دەتوانێت وەبەرهێنانی زیاتر بکات و رکابەرتی زیاتریش لەگەڵ وڵاتانی دیکەی ئەوروپادا بکات.

بڕیارە رۆژی 24ـی ئەیلولی 2017 هەڵبژاردنی گشتی لە ئەڵمانیا بەڕێوەبچێت، هەریەک لە مارتین شۆڵز و ئەنجێلا مێرکڵ راویژکاری ئێستای ئەڵمانیا بەربژێری بەهێزی ئەو هەڵبژاردنەن. 

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە