رووداو دیجیتاڵ
تەرمی ئەو سەربازە فەرەنسییەی لە هێرشێکی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر هەولێر کوژرا، گەیشتەوە وڵاتەکەی خۆی و بە رێوڕەسمێکی نیشتمانی بە خاک سپێردرا.
ئارنۆ فریۆن، ئێوارەی رۆژی 12ی ئاداری 2026 لە هێرشێکی درۆنیدا لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کوژرا و 6 سەربازی دیکەی فەرەنسی بریندار بوون.
فەرەنسا رایگەیاند، سەربازێکی سوپاکەیان لە چوارچێوەی ئەرکەکەی لە عێراق و لەکاتی مەشقپێکردن بە هێزەکانی پێشمەرگە، بەهۆی هێرشێکی درۆنییەوە گیانی لەدەستداوە.
لە 12ی ئاداری 2026، بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر بنکەیەکی سەربازی لە ناوچەی مەلا قەرە لە سنووری مەخموور، کە نزیکەی 40 کیلۆمەتر لە شاری هەولێرەوە دوورە.
لەو هێرشەدا، 6 سەربازی فەرەنسی برینداربوون کە لە چوارچێوەی ئەرکی هاوپەیمانان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، مەشق و راهێنانیان بە هێزەکانی پێشمەرگە دەکرد.