رووداو- فینلاند
وەزیری بەرگری فینلاند رایگەیاند، هاوکارییە سەربازییەکانیان بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت تاوەکو ئەو کاتەی بە یەکجاری رێکخراوی داعش کۆتایی پێدێت.
کارل هاگلوند، وەزیری بەرگری فینلاند بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: "حکومەتی فینلاند گومانی لە کارەکانی حکومەتی بەغدا هەیە، بۆیە راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە دەکات بۆ ناردنی هاوکارییە لۆجیستی و سەربازییەکان".
هاگلوند، کە هاوکات سەرۆکی پارتی گەلی سوێد-ی فینلاندە بۆ رووداو زیاتر دەڵێت: "داعش مەترسییەکی راستەوخۆ و گەورەیە بۆ سەر هەموو جیهان، بۆیە بەهەموو شێوەیەک هاوکاریی هێزی پێشمەرگە دەکەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە".
وەزیری بەرگری فینلاند ئاماژەی بەوەشکرد، کە لە داهاتوودا بەرپرسە باڵاکانی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی وڵاتەکەیان دەکەن، بەمەبەستی کۆبوونەوە و پێشکەشکردنی هاوکاریی زیاتر.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ