دۆناڵد ترەمپ: زۆر نزیکین لە رێککەوتن لەگەڵ ئێران

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، "زۆر نزیکین لە رێککەوتن لەگەڵ ئێران و هیچ بەربەستێک نییە".
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسەی بۆ ئاژانسی فرانس پرێس کرد و لەبارەی رێککەوتن لەگەڵ ئێران رایگەیاند، "زۆر نزیکین، پێدەچێت بۆ هەمووان زۆر باشبێت، و زۆر نزیکین لە رێککەوتن".
 
ئێران ئەمڕۆ بە فەرمی تەنگەی هورمزی بە رووی کەشتییە بازرگانییەکان دا کردەوە و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە رایگەیاند، لە ماوەی ئاگربەست لەگەڵ لوبنان تەنگەکە بە تەواوی بە رووی کەشتییە بازرگانییەکاندا کراوە دەبێت.
 
سەرۆکی ئەمریکا دوای کردنەوەی تەنگەکە، لە ترووس سۆشیال 'سوپاس'ی ئێرانی کرد و تەنگەی هورمزی بە "تەنگەی ئێران" ناوبرد.
 
ترەمپ رایگەیاند، ئێران هەرگیز جارێکی دیکە تەنگەکە داناخات و وەکو چەکێک لە دژی وڵاتان بەکاریناهێنێت.
 
سەرۆکی ئەمریکا بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوت، زۆر نزیکن لە رێککەوتن بەڵام دەیانەوێت رێککەوتنەکە لەسەر کاخەز بێت ئەو کات رایبگەیێنن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

ترەمپ: تەنگەی هورمز بە تەواوی کرایەوە، بەڵام گەمارۆی سەر بەندەرەکانی ئێران دەمێنێتەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، تەنگەی هورمز بە تەواوی بە رووی هاتووچۆی بازرگانی و کەشتیوانیدا کراوەتەوە، بەڵام گەمارۆی سەر بەندەرەکانی ئێران بەردەوام دەبێت تاوەکو ئەو کاتەی رێککەوتنی نێوانیان 100٪ کۆتایی دێت.