بێڵ كلینتن بە پارە قسە دەكات

17-06-2013
A+ A-
رووداو – ئاژانسەكان

مانگی رابردوو بێڵ كلینتن، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا وانەیەكی 45 خولەكی لە ئاهەنگی رێزلێنانی شیمۆن پێرێز سەرۆكی ئیسرائیل، بەبۆنەی 90 ساڵەی لەدایكبوونیەوە پێشكەشكرد، بەرامبەر ئەو وانەیەش 500 هەزار دۆلاری وەرگرت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە گۆڤاری فۆربس بڵاوكراونەتەوە، بێل كلینتن تەنیا بەهۆی وتار خوێندەوەو وانەبێژی زیاتر لە 13 ملیۆن دۆلاری كۆكردووەتەوە.
لەو رووەوە بە یەكەمین سەرۆكی ئەمریكی هەژمار دەكرێت كە لە دوای بە جێهێشتنی كۆشكی سپی ئەو پارە زۆرەی بەدەستهێنابێ.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە