دۆناڵد ترەمپ بۆ دووەم جار سەردانی کۆشکی شاهانەی بەریتانیای کرد، شا چارڵز بە سوارچاکانی شاهانە، میوزیکی باگپایپ و سڵاوی سەربازیی پێشوازی لێکرد.
لەگەڵ دابەزینیان لە فڕۆکەی، شازادە ویلیامزی وێڵز و کاسرینی خێزانی، پێشوازییان لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و مێلانیای هاوژینی کرد و بەرەو قەڵای وینزەر بەڕێکەوتن.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و شا چارڵز، شای بەریتانیا دەست لەناو دەست و بە پێکەنینەوە بەرەو قەڵای وینزەر رۆیشتن. لەدوایانەوە مێلانیا ترەمپ، هاوژینی ترەمپ و کامیلا، شاژنی بەریتانیا لەدوایانەوە دەڕۆیشتن.
خێزانە شاهانەکەی ئەمریکا پێشوازییەکی شاهانەی لە سەرۆکی ئەمریکا و هاوژینەکەی کرد. نزیکەی 120 سوارچاک و هەزار و 300 ئەندامی سوپای شاهانە بەشدارییان تێدا کرد. بەریتانیا بە گەورەترین پێشوازی پاسەوانی شەرەف ناوی برد.
شای بەریتانیا و سەرۆکی ئەمریکا دوو دیارییان گۆڕینەوە. شا چارڵز کتێبێکی بە ترەمپ دا، بەبۆنەی 250ـەمین ساڵیادی سەربەخۆیی ئەمریکا کە ساڵی داهاتووە. هەروەها ترەمپ کۆپییەکی شمشێری 34ـەمین سەرۆکی ئەمریکا دوایت ئێنزنهاوەی بە شا چارڵز دا.