وەک وەڵامێک بۆ ئەمریکا، ڤەنزوێلا سەرباز دەنێرێتە سەر سنوور

17-10-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ڤەنزوێلا هەزاران سەربازی لەنزیک سنووری کۆڵۆمبیا بڵاوکردەوە، وەک وەڵامێک بۆ زیادکردنی هێزی سەربازیی ئەمریکا لە کاریبی. میدیای ئەمریکاش دەڵێت، هێرشێکی نوێ کراوەتە سەر بەلەمێکی گومانلێکراوی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر.
 
ئەمریکا چەندین کەشتیی سەربازیی رەوانەی دەریای کاریبی کردووە، لە هەفتەکانی رابردووشدا زنجیرەیەک هێرشی دەریایی کردووەتە سەر بەلەمەکان.
 
تاوەکو ئێستا لانیکەم 27 کەس لە هێرشەکانی ئەمریکادا کوژراون، زیادکردنی هێزی سەربازی، ترسی لای کاراکاس دروستکردووە.
 
جەنەراڵ میچێل ڤالادارێس، فەرماندە لە سوپای ڤەنزوێلا رایگەیاندووە، کاراکاس دەستی بە مانۆڕی سەربازی کردووە، کە بڵاوەپێکردنی 17,000 سەرباز لە ویلایەتی تاچیرا-ی هاوسنووری کۆڵۆمبیا لەخۆدەگرێت.
 
لە کاتێکدا دۆناڵد ترەمپ تاوتوێی ئەوە دەکات کە ئایا کردەوە سەربازییەکانی ئەمریکا لە دەریاوە بۆ وشکانی فراوان بکات، ئەو ئەدمیراڵەی سەرپەرشتیی هێرشە دەریاییەکان دەکات، رایگەیاند کە دەست لە پۆستەکەی دەکێشێتەوە.
 
ترەمپ، رۆژی چوارشەممە ئاماژەی بەوەدا کە رێگەی بە کردەوەی نهێنیی CIA دژی ڤەنزوێلا داوە و بیری لە رێوشوێنی زیاتر دژی کارتێڵە گومانلێکراوەکانی ماددەی هۆشبەر کردووەتەوە.
 
سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی بە رۆژنامەڤانانی گوت، "بێگومان ئێستا سەیری وشکانی دەکەین، چونکە دەریامان زۆر بە باشی کۆنترۆڵ کردووە."
 
رۆژێک دواتر، ئەدمیراڵ ئالڤین هۆڵسی، رایگەیاند کە پۆستەکەی وەک سەرۆکی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەمریکای ناوەڕاست و باشوور بەجێدەهێڵێت.
 
مانۆڕە سەربازییەکانی ڤەنزوێلا
 
نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا، هەر هەوڵێکی واشنتنی بۆ "گۆڕینی رژێم" سەرکۆنە کرد و رەخنەی لە "کودەتا رێکخراوەکان لەلایەن CIA" گرت.
 
دێڵسی رۆدریگێز، جێگری سەرۆکی ڤەنزوێلا ئەو راپۆرتەی رەتکردەوە کە گوایە لەگەڵ ئەمریکا دانوستاندنی کردووە بۆ لابردنی مادورۆ.
 
بە فەرمانی مادورۆ، سوپای ڤەنزوێلا ئەم هەفتەیە دوای هێرشێکی دیکەی ئەمریکا، مانۆڕی سەربازیی لە گەورەترین گەڕەکە هەژارنشینەکانی وڵاتەکەدا کرد.
 
هێزەکانی ڤەنزوێلا هەروەها لە ویلایەتی ئەمازۆناسی باشوور جێگیرکرابوون، کە هاوسنوورە لەگەڵ کۆڵۆمبیا و بەرازیل.
 
گوستاڤۆ پێترۆ، سەرۆکی کۆڵۆمبیا، بەم دواییانە داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە "پرۆسەیەکی تاوانکاری" دژی ترەمپ بکاتەوە بۆ ئەو هێرشانە، کە پێیوایە هاووڵاتیی کۆڵۆمبییشی تێدا کوژراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.