رووداو - هەولێر
شاندێكی كوردی لە چالاكوان و رێكخراوانی كۆمەڵگەی مەدەنی، ئەمڕۆ دەچنە دادگای لاهای بۆ تۆماركردنی سكاڵا، بۆ بە جینۆسایدناساندنی دۆسێی شەنگال.
عەلی مەحموود ئەندامی شاندەكە بەر لە بەڕێكەوتنی بۆ دادگای لاهای لە هۆڵەندا، لەبەرنامەی مژاری رادیۆی رووداودا رایگەیاند "تاوانەكانی داعش، ئاشكران و خۆشیان لە راگەیاندنەكانی خۆیان، بەشێك لە تاوانەكانیان بڵاوكردووەتەوە، بۆیە بەڵگەی باش هەیە".
باسی لەوەشكرد "ئەگەر عێراق ئەندام بووایە، لە دادگای دادی نێودەوڵەتی، ئەوا دۆسیەكە زۆر بەئاسانی دەناسێندرا و پێویستی بە چوون نەدەكرد بۆ هۆڵەندا".
عەلی مەحموود پێکهاتەی شاندەکەی بۆ رووداو ئاشکرا کرد و رایگەیاند"شاندەكە پێكهاتووە، لە پارێزەران و پەرلەمانتاران و چالاكوانان و پێكهاتە جیاجیاكانی دیکە".
لەبارەی ئەو سکاڵایەش کە پێشتر حکومەت تۆماری کردبوو گوتی:"ئەو سكاڵایەی كە پێشتر، حكومەت تۆماری كردبوو كۆتایی پێهاتووە، بەهۆی ئەوەی عێراق ئەندام نییە لە دادگای دادی نێودەوڵەتی، هاوكات بەهۆی كەمتەرخەمیشەوە نەتوانراوە، چەكدارێكی داعش، رادەستی دادگاكە بكرێت، پێویستە دیلێكی داعش پەیدا بكرێت كە ناسنامەی یەكێك لەو وڵاتانەی هەبێت، كە ئەندام بێت لە دادگای لاهای".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ