رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، خەڵکێکی زۆر بەهۆی کۆرۆناوە کارەکانیان لەدەستدەدەن و ژمارەیان بە 25 ملیۆن کەس دەخەمڵێندرێت.
رێکخراوی کاری جیهانیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت "دروستبوونی قەیرانی ئابووری بەهۆی ڤایرۆسی کۆڤید-19وە چەندین کار و بزنس پووچەڵ دەکاتەوە و بەهۆیەوە 25 ملیۆن کەس کارەکانیان لەدەستدەدەن".
رێکخراوی کاری جیهانی ئاماژەی بەوە کردووە، بەهۆی ئەو رێوشوێنانەی بەرامبەر کۆرۆنا دەگیرێنەبەر کارگە و کۆمپانیاکان دادەخرێن، ئەمساڵ خەڵکی جیهان بڕی سێ ترلیۆن و 400 ملیار دۆلار لەدەستدەدەن، دەشڵێ "کەمبوونەوەی دەرفەتی کار واتە لەدەستدانی داهاتێکی گەورەی خاوەن کارەکان".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ