نووسەرێکی رۆژهەڵاتی کوردستان پەیامی ئاشتی دەگەیێنێتە پاپای ڤاتیکان

18-04-2026
هێمن عەبدوڵڵا
نووسەری کتێبەکە
نووسەری کتێبەکە
A+ A-
 

رووداو دیجیتاڵ

نووسەرێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ڕێگەی نوێترین کتێبییەوە پەیامی ئاشتی و پاراستنی مافی ژنان و منداڵان دەگەیێنێتە پاپای ڤاتیکان و سەرکردە باڵاکانی جیهان.
 
حەسەن ئازادە، نووسەری خەڵکی پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ئێستا نیشتەجێی وڵاتی سویسرایە، لە نوێترین بەرهەمی خۆیدا بە ناوی (8 ملیار و 156 ملیۆن نیگا بۆ ئاشتی جیهانی)، داوای کۆتاییهێنان بە شەڕ و توندوتیژی دەکات. کتێبەکە بە سێ زمانی (کوردی، ئینگلیزی و فارسی) نووسراوە و چیرۆکەکە لە زمانی کوڕە 13 ساڵانەکەیەوە دەگێڕدرێتەوە.
 
حەسەن ئازادە لە بەرنامەی (دیاسپۆرا)ی ڕووداو تیشکی خستە سەر هەوێنی نووسینی کتێبەکەی و ڕایگەیاند: "لە سەروبەندی هەڵگیرسانی جەنگی ئۆکراینادا، کاتێک وەک پەنابەر گەیشتینە ئەورووپا، دیمەنی هەزاران ژن و منداڵی ئۆکراینیم بینی کە بەهۆی شەڕەوە ئاوارە ببوون؛ ئەو دیمەنانە بوونە پاڵنەر بۆ ئەوەی چیرۆکی خۆمان و ئەو پەنابەرانە لە کتێبێکدا کۆبکەمەوە و داوای ئاشتی بۆ منداڵانی جیهان بکەم."
 
ئەم نووسەرە کوردە هەڵمەتێکی بۆ گەیاندنی پەیامەکەی دەستپێکردووە و کتێبەکەی بۆ چەندین سەرکردەی جیهانی ناردووە. تاوەکو ئێستا پاپای ڤاتیکان و وەزیری ناوخۆی سویسرا کتێبەکەیان پێگەیشتووە.
 
ئازادە ئاماژەی بەوەش کرد، کە لە پلانیدایە کتێبەکە بۆ سەرۆک مەسعود بارزانی و هەروەها بەرهەم ساڵح، کۆمیسیاری باڵای پەنابەران لە نەتەوە یەکگرتووەکان بنێرێت، بەو ئومێدەی دەنگی ئاشتیخوازیی منداڵان بگاتە ناوەندە بڕیاربەدەستەکان.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنە: AI

توێژینەوەیەک: ژنان زۆرتر لە پیاوان مەترسیی لەدەستدانی کارەکانیان بەهۆی ژیریی دەستکردەوە لەسەرە

ژیریی دەستکرد، نەخشەی بازاڕی کار لە هەموو کەرتەکاندا دەگۆڕێ، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ ئاماژە بەوە دەکات، لە داهاتوویەکی نزیکدا ژنان زیاتر لە پیاوان دەکەونە ژێر کاریگەریی ئەم تەکنەلۆژیایە و ئەگەری لەدەستدانی کارەکانیان زیاترە.