سێیەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە دۆسڵدۆرف بەڕێوە دەچێت

17-04-2026
هێمن عەبدوڵڵا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سێیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە شاری دۆسڵدۆرفی ئەڵمانیا بە دروشمی "یەکێتی و بەرخودان" دەستی پێ کرد. ئەم فێستیڤاڵە کە بۆ ماوەی سێ رۆژ لە دوو هۆڵی جیاوازی سینەمای شارەکە بەڕێوە دەچێت، پرۆگرامەکەی لە 29 بەرهەمی سینەمایی پێکهاتووە، لەوانە (3 فیلمی درێژ، 9 بەڵگەفیلم و 17 کورتەفیلم).
 
فیلمی کردنەوەی فێستیڤاڵەکە، فیلمی درامیی "هەڤاڵ براکۆ"یە لە دەرهێنانی (نومان یەکیت) کە بەرهەمێکی ساڵی 2025ـی رۆژئاوای کوردستانە. ئەم فیلمە چیرۆکی تێکچوونی خەونەکانی منداڵی لەژێر سێبەری جەنگ دا دەگێڕێتەوە. ناوەڕۆکی فیلمەکە باس لە دوو برا دەکات کە بەهۆی جەنگەوە لێک جیا دەبنەوە، بەڵام سەرەڕای دووری و ئازارەکان، دڵیان لای یەکە.
 
رەوەند جەواد، ئەندامی دەستەی ئامادەکاری فێستیڤاڵەکە بە دیاسپۆرای راگەیاند، جگە لە فیلمە کوردییەکان چەندین فیلمی نێونەتەوەیی کە تایبەت بە دۆزی کورد بەرهەم هێنراون، بەشدارن.
 
سەبارەت بە بەشداریی سینەماکاران، رەوەند جەواد باسی لەوە کرد کە بەهۆی شەڕ و گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و داخراوی فڕۆکەخانەکان، سینەماکارانی کورد نەیانتوانیوە بەشداریی ئەو خولەی فێستیڤاڵەکە ببن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

راپرسییەک: جەنگی ئێران و کێشە لەگەڵ پاپای ڤاتیکان ئاستی جەماوەریی ترەمپیان بۆ نزمترین ئاست دابەزاندووە

بەپێی نوێترین راپرسیی رۆیتەرز/ئیپسۆس، ئاستی جەماوەری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گەیشتووەتە نزمترین ئاست لە خولی ئێستای سەرۆکایەتیدا، ئەمەش دوای هەڵگیرسانی جەنگی ئێران و دروستبوونی گومان لەسەر باری دەروونی و رەفتارەکانی