ژنێك ئەندامی نێرینەی پیاوەكەی دەبڕێت

18-08-2013
A+ A-
ئافرەتێكی بەرازیلی بەهۆی ئەوەی پیاوەكەی خیانەتی لێدەكات، ئەندامی نێرینەی دەبڕێت.

رۆژنامەی (دەیلی تەلەگراف)ی بەریتانی لە لیدی بابەتێكیدا نووسیوویەتی " پیاوێكی بەرازیلی و ئەندامی نیرینەی لەشاری سانتۆس لە باشووری رۆژئاوای بەرازیل بەپەلە گەیەنرانە نەخۆشخانە،  بەڵام نەتوانرا ئەوئەندامەی پیاوەكە رزگاربكرێت بەهۆی خراپی جۆری برینەكەی".

رۆژنامەكە دەڵێت " ئافرەتەكە پیاوەكەی لەگەڵ پیاوێكی دیكەی هاورەگەزبازدا گرتووە كە خەریكی سێكسكردن بوونە. بۆیە ئافرەتەكە بڕیاریداوە تۆڵەی لێبكاتەوە."

ئافرەتەكە بۆماوەی چەند رۆژێك چاوەڕێدەكات. دواتر شەوێك دەست و پێی پیاوەكەی دەبەستێت و چەقۆیەك لە چێشتخانە دەهێنێت و ئەندامی نێرینەی پیاوەكەی دەبڕێتەوە.

پیاوە كە بەپەلە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و كارمەندای نەخۆشخانەش دەڵێن ئێستا باری تەندروستی جێگیرە.

هاوكات لە ساڵی 2011دا ئافرەتێكی دیكەی تەمەن 50ساڵ لە ئەمریكا هەمان كاری ئەنجامدا بەهۆیەوە دادگای ئەو وڵاتە سزای زیندانی تاهەتایی بەسەردا سەپاند.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە