رووداو دیجیتاڵ
جومالی ئەرسلان زۆر نییە لە ئەڵمانیایە. پێشتر لە باکووری کوردستان و تورکیا ناسراو بوو، چونکە پاڵەوانی رۆیشتنی خێرا بوو. ئەم ساڵ جومالی بە ئاڵای کوردستانەوە لە ئەڵمانیا رادەکات.
جومالی ئەرسلان میوانی دیاسپۆرا بوو و، رایگەیاند، رۆیشتنی خێرا وەرزشێکی زۆر خۆشە و ئەو لە منداڵییەوە ئارەزووی ئەو یارییەی هەبووە.
جومالی ئەرسلان کە خەڵکی شاری وانی باکووری کوردستانە، دەڵێت، "ماوەی 12 ساڵە یاریی رۆیشتنی خێرا دەکەم، لە هەموو ئەو پاڵەوانێتییانەی لە تورکیا بەشدارییم کردووە، نوێنەرایەتیی ناوچەکەم و کوردم کردووە، لەوێ رێگەپێدراو نەبوو ئاڵای کوردستان بەرزبکەینەوە، بەڵام لێرە لە ئەڵمانیا ئازادین".
ئەو هاونیشتمانییە کە ئێستا لە ئەڵمانیا دەژی، باس لەوە دەکات، "مانگی 10ـی ئەمساڵ پاڵەوانێتیی رۆیشتنی خێرا لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت و خۆم بۆی ئامادەکردووە، بە ئاڵای کوردستانەوە بەشداری لە پاڵەوانێتییەکەدا دەکەم".
وەرزشڤانەکە ئاماژە بەوە دەکات، دەتوانێت 35 کیلۆمەتر بە رۆیشتنی خێرا بڕوات و ماوەکەش بە دوو کاژێر و 40 خولەک ببڕێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ