لە هێرشێکی "تیرۆرست"ی وەزیری دادی پاکستان دەکوژرێت

18-10-2013
دیمەنێکی بریندارەکان لە نەخۆشخانە
دیمەنێکی بریندارەکان لە نەخۆشخانە
نیشانەکردن وەزیری دادی پاکستان
A+ A-
هێرشێکی "تیرۆریست"ی لە پاکستان  هەشت کوژراوی لێکەوتەوە لە نێوانیشیاندا وەزیری دادی ئەو وڵاتەی تێدایە ، ئەم هێرشە لە کاتێکدا بوو کە وەزیری داد بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز پێشوازی لە میوانان دەکرد .


وەزیری دادی پاکستان لە ویلایەتی خەیبەر باختونخوا کە پێشتر تاڵیبان تێدا باڵا دەست بوو لە باکووری رۆژئاوای ولاتی پاکستانی نزیک سنووری ئەفغانستان لە هێرشێکی "تیرۆریست"یدا کوژرا لەم هێرشەدا هەشت کەس کوژران  ، 
ئەوکاتەی کە خۆکوژەکە خۆی تەقاندەوە، ئیسرار خان گەنداپوری 38 ساڵان لە شوێنی نیشتەجێبوونی پێشوازی دەکرد لە میوانان کە بەبۆنەی جەژنەوە سەردانیان دەکرد لە نزیک دیرا ئیسماعیل خان لە باکووری رۆژئاوای وڵاتەکە.

 شەوکەت یوسف زای وەزیری تەندروستی رایگەیاند کە برای وەزیر پێیراگەیاندوە کە براکەی مردووە و بەرپرسانی ئەمنی ناوچەکەش دڵگرانی خۆیان بەو هێرشە دەربڕی و ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە وێڕای رێوشوێنە ئەمنییە تووندوتۆڵەکان، خۆکوژەکە توانی بەربەستەکانیش ببڕێت و خۆی بتەقێنێتەوە.

گنداپۆر لە هەڵبژاردنەکانی ئایاری رابردوو بووە ئەندامی پەرلەمان و دواتریش پۆستی وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی پێدرا کە بزووتنەوەی ئینساف بەڕێوەیدەبات و پاڵەوانی پێشووی یاری کریکێت عمران خان سەرۆکایەتی دەکات. 

عمرانخان لە لێدوانێکیدا تووشی شۆکبوون و دڵگرانی خۆی لە لەدەستدانی هاوڕێکەی و حەوت کەسەکەی دی دەربڕی،  هەروەک گەل و بەرپرسانیشی لە باکووری رۆژئاوای پاکستان بە ئامانجی گرووپە چەکدارە ئیسلامییەکان دانا.

بزووتنەوەی ئینساف فەرمانڕەوای ویلایەتی خەیبەر باختونخوا دەکات، کە بە بنکەی گرووپە میلیشیاییەکان و گرووپە چەکدارەکان ئەژماردەکرێت، ئەو بزووتنەوەیەش پشتگیری لە ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ ئەو چەکدارانە دەکات.

 تائێستا هیچ لایەنێک کوژرانی گەنداپوری وەئەستۆی خۆی نەگرتووە، بەڵام شوێنپەنجەی رێکخراوی تاڵیبانی پاکستانی بە رووداوەکەوە دیارە، کە چەند ساڵێکە لە دژی حکومەت و سووپای ئەو وڵاتە دەجەنگێت. 

حکومەتی پاکستانی چەند مانگێک لەمەوبەر پێشنیاری گفتوگۆکردنی ئاشتییانەی لەگەڵ چەکدارەکان راگەیاند، بەڵام بەهۆی مەرجە پێشوەختییەکانی بزووتنەوەی تاڵیبانی پاکستانی، کە خۆی لە ئازادکردنی زیندانییانی بزووتنەوەکە و کۆتایهێننای هێرش و بۆمبابارانی فڕۆکە ئەمریکییە بێفڕۆکەوانەکان، گفتوگۆیەکان ئەنجام نەدران.

 چەکدارەکانیش بەڵێنی زیادکردنی ئەنجامدانی کردەکانیان داو ولە مانگی رابردووشەوە بزووتنەوەکە چەندین هێرشی جیاجیای ئەنجام داوە کە زێتر لە 140 قوربانی لە باکووری خۆرئاوایی ئەو وڵاتەی لێکەوتۆتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە