رووداو- نیویۆرک
ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن بەرامبەر بە راپۆرتەکانی ئەم دوواییەی شاری کەرکووک و لە راگەیێندراوەکەیاندا داوایان لە هەولێر و بەغدا کردووە لە هەڕەشە و بەکاربردنی هێز دوور بکەونەوە.
لە راگەیێندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان هاتووە، ئەندامانی ئەنجوومەن داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەن لە هەڕەشە و بەکاربردنی هێز دوور بکەونەوە و بچنە ناو گفتوگۆی بونیاتنەرەوە وەک رێگایەک بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و رێگایەک بۆ پاراستنی یەکێتیی عێراق، ئەمەش بە پاراستنی رێکارەکانی دەستووری عێراقی.
ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش "رێزیان بۆ سەروەری، یەکپارچەیی خاک و یەکگرتوویی عێراق" دووبارە کردەوە و هەروەها جەختدەکەنەوە لەسەر گرنگیی مانەوەی فۆکەس لەسەر هەوڵەکانی تێکشکاندنی داعش.
هەروەها لە راگەیێندراوەکەدا ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش بەهەمانشێوە پشتگیریی تەواوی خۆیان بۆ هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ خۆشکردنی زەمینەی دیالۆگ لە نێوان لایەنە عێراقییەکاندا دەربڕی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ