رووداو دیجیتاڵ
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، هێرشێکی تووندی کردە سەر ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا و بە "خاوەن هەڵوێستی دووفاقە" و بێدەنگ لە ئاست هێرشەکانی سەر ئێران وەسفی کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێک دا رەخنەی لەوە گرت ماکرۆن تاوەکو ئێستا تەنانەت یەک وشەشی بۆ سەرکۆنەکردنی ئەوەی ناوی برد بە "جەنگی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران" نەگوتووە.
عێراقچی ئاماژەی بەوە کرد، کاتێک ئیسرائیل کۆگەکانی سووتەمەنی لە تاران تەقاندەوە و بەو هۆیەوە ژیانی ملیۆنان کەس کەوتە بەر مەترسی مادە ژەهراوییەکان، سەرۆککۆماری فەرەنسا بێدەنگی هەڵبژارد و هیچ هەڵوێستێکی نەبوو.
هەروەها دەڵێت ئەم "دەربڕینی نیگەرانییە" پێشوەختەیەی ماکرۆن دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە گازییەکانی ئێران نەبووە، بەڵکو تەنیا دوای ئەوە هات کە ئێران وەڵامی توند و تەڵافیکەرانەی دایەوە و لە کۆتایی پەیامەکەیدا نووسیویەتی: "ئەمە جێگەی داخی زۆرە"
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ