زیلینسکی: 11 وڵاتی دیکە داوای رێککەوتنیان لە ئۆکراینا کردووە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند، وڵاتەکەی رووبەڕووی داواکارییەکی زۆری وڵاتانی جیهان بووەتەوە بۆ واژۆکردنی رێککەوتنی ئەمنی و سەربازی؛ دەشڵێت، 11 وڵاتی دیکە داوای رێککەوتنیان لە کیێڤ کردووە.
 
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی لە ئێکس بڵاویکردەوە، "ئێمە پێشتر گەیشتوینەتە رێککەوتنی 10 ساڵە لەگەڵ سێ وڵاتی سەرەکی کە بریتین لە سعودیە، ئیمارات و قەتەر. لە ئێستاشدا داواکاریی 11 وڵاتی دیکەمان لەبەردەستدایە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و کەنداو، هەروەها هەنگاو بە هەنگاو سەرنجمان دەخەینە سەر ناوچەی قەوقازیش."
 
سەرۆکی ئۆکراینا باسی لە وردەکاریی رێککەوتنەکان کرد و گوتی، لە چوارچێوەی "رێککەوتنی درۆن"دا، لانی کەم 10 جۆر رێککەوتنی جیاواز دەبێت بۆ هەناردەکردنی چەکی ئۆکراینی. پلانەکە بریتییە لە دروستکردنی هێڵەکانی بەرهەمهێنان لە ناوخۆی ئۆکراینا و وڵاتانی دیکە، لەگەڵ پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای نوێ بە هاوبەشی کە وڵاتان وەبەرهێنانی تێدا دەکەن و بودجەی ساڵانەی بۆ تەرخان دەکرێت.
 
خواستی وڵاتانی کەنداو بۆ درۆن و چەکی ئۆکراینی لە کاتێکدایە رۆژی 28ی شوبات، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیانکردە سەر ئێران و ئەویش بە درۆن و مووشەک بۆ سەریان و وڵاتانی ناوچەکە وەڵامیدانەوە. ئەم هێرشانە بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە وای لە وڵاتانی کەنداو کرد پەنا ببەنە بەر ئەزموونی ئۆکراینا لە بەرەنگاربوونەوەی درۆنی ئێرانیدا. 
 
رووسیا لە ساڵی 2022ەوە لەگەڵ ئۆکراینا لە جەنگدایەوە. کیێڤ ئەزموونێکی زۆری لە رووبەڕووبوونەوەی درۆنەکانی رووسیا هەیە کە زۆرینەیان لەلایەن ئێرانەوە دروستکراون یان مۆسکۆ لەسەر شێوازی ئەو درۆنانە، درۆنی دیکەی دروستکردووە.  
 
سەبارەت بە هەوڵەکانیان لە کیشوەرە پیرەکە، زیلینسکی ئاماژەی بەوە کرد، کارەکانیان لەگەڵ ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، نەرویج، سوید و هۆڵەندا دەستپێکردوە. گوتیشی: "پەیوەندیی زۆر باشمان لەگەڵ بەریتانیا و فەرەنسا هەیە و دڵنیام هەموو ئەوانەی پلانمان بۆ داناون، لەوێش جێبەجێ دەکرێن."
 
ئەم هەوڵە دیپلۆماسی و سەربازییانەی ئۆکراینا بۆ زیادکردنی هەناردەی چەک و دروستکردنی هاوپەیمانێتی نوێ لە کاتێکدایە، وڵاتەکە دەیەوێت لە رێگەی پەرەپێدانی پیشەسازیی سەربازی و کەمکردنەوەی گوشارە داراییەکان، پێگەی خۆی لە ئاستی جیهانیدا بەهێزتر بکات.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، سەرۆکایەتیی شاندی وڵاتەکەی دەکات.

ترەمپ شاندی نارد و ئێران هێشتا دوودڵە

لە کاتێکدا دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی وێرانکردنی تەواوەتیی ژێرخانی ئێران دەکات، تاران هێشتا بڕیاری نەداوە بگەڕێتەوە سەر مێزی دانوستاندن و تەنگەی هورمزیش وەک شا دەماری پەککەوتووی ئابووریی جیهان بە داخراوی ماوەتەوە.