سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئیتاڵیا و چەندین کۆبوونەوەی گرنگی ئەنجامدان.
سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوو رۆژی خایاند. لە رۆژی یەکەم لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکان، پاپای ڤاتیکان و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا کۆبووەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان چەندین دیاری بەنرخی پێشکێشی پاپا کرد کە گوزارشتیان لە پێکەوەژیانی هەرێمی کوردستان دەکرد.
لە رۆژی دووەمی سەردانەکەیدا، لەگەڵ سەرۆککۆماری ئیتاڵیا و وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە کۆبووەوە.
سەرۆککۆماری ئیتاڵیا لە رێوڕەسمێکی شایستە پێشوازیی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد و پشتیوانی بەردەوامی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.