ئەندامی جەستەی منداڵە سپییەكانی تانزانیا بە زیندوویی دەبڕدرێن و دەفرۆشرێن

19-06-2015
هەڵات رێبوار
نیشانەکردن ئەلبینۆ
A+ A-
رووداو - DAILY MAIL

پێنج منداڵی خەڵكی تانزانیا، كە ئەلبینۆن و بەهۆی شێوەی جەستەیانەوە خەڵكی ئەندامەكانی جەستەیان بڕیون و لە بازاڕی رەش بۆ " بەخت باشی" فرۆشتوویانن گەیەندرانە ئەمریکا.

ئەلبینۆ بەو كەسانە دەگوترێت، كە بەهۆی ئەوەی جینێك لە جەستەیان هەیە رەنگی پێست و قژیان سپییە و زۆربەی ئەلبینۆكانیش چاویان باش نابینێت بەتایبەتیی لە رۆژدا و لە وڵاتانی ئەوروپا بەشێوەیەكی یاسایی بە نابینا لەقەڵەمدەدرێن.



وڵاتی تانزانیا ژمارەیەكی زۆر ئەلبینۆی هەیە و رێژەكەی لە هی هەموو وڵاتێكی دیكە زیاترە، بەجۆرێك لە هەر 1.400 منداڵ دانەیەكیان ئەلبینۆیە و ئەمەش بە بەراورد لەگەڵ ئەوروپا كە لە هەر 20 هەزار منداڵێك تەنیا یەک ئەلبینۆ هەیە زۆرە.

رۆژی چوارشەممە ئەو منداڵانە كە لە تانزانیا چەند ئەندامێكی جەستەیان بڕدرابوو، لە رێگەی گروپێكی خێرخوازی بەناوی " global medical relief found" گەیشتنە ئەمریكا، لەگەڵ گەیشتنیشیان چارەسەری پزیشكیان وەرگرت و بڕیارە ئەندامی جەستەشیان بۆ دروستبكرێتەوە.



هەموو ئەندامەكانی جەستەی منداڵێكی ئەلبینۆ لە بازاڕە رەشەكانی تانزانیا بە بڕی 75 هەزار دۆلار دەفرۆشرێت، ئەوانەی دەشیكڕن لە مەنجەڵدا دەیكوڵێنن و پێیان وایە ئەم كارەیان بەختێكی باشیان پێدەدات.

كەبولە یەكێكە لەو منداڵانەی گەیەندراوەتە ئەمریكا، ئەو تەمەنی 17 ساڵە و باسی ئەو كاتە بۆ كەناڵی CBS دەكات كە تێیدا قۆڵیان بڕیوەتەوە دەڵێ :"كاتێك تەمەنم 12 ساڵان بوو لەگەڵ دایكم لە ماڵەوە خەوتبووم، لەناكاو چەند كەسێك هاتنە ماڵەكەمان و بە دایكمیان گوت .." کەبولە ناتوانێت قسەكانی تەواو بكات و بڵێت كە ئەوان داوایان لە دایكی كردووە دەستییان پێبدات.



کەبولە لەو شەوەدا لەلایەن خەڵكەكەوە قۆڵی بڕدرایەوە و ماوەی دوو مانگی لە نەخۆشخانە بەسەربرد تاوەكو ژیانی رزگاركرا، هەفتەی رابردووش لەگەڵ منداڵە ئەلبینۆكانی دیكە كە هەرچواریان چیرۆكی هاوشێوەی ئەویان هەیە گەیەندرانە نەخۆشخانەیەكی فیلادلفیا لە ئەمریكا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە