ئەلیكساندرا دی ستیفانۆ
رووداو – بەرشلۆنە
عاشقانی فیلم كارتۆنی یابانی بە بڵاوكردنەوەی كارەكتەرێكی كارتۆنی لەژێر ناوی (داعش چان)، شەڕی ئینتەرنێتیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا لەدژی ئەو گرووپە دەستپێكرد. داعش چان كارەكتەرێكی کچی نێو فیلمە كارتۆنییەکەیە. هەركاتێك كەسێك بۆ ناوی داعش لە تۆڕی ئینتەرنێتدا بگەڕێت، لەبری پڕوپاگەندەی ماڵپەڕەكانی داعش، چەندین وێنەی ئەو كارەكتەرە كارتۆنییە، كە چاوێكی گەورەی سەوزی هەیە، دەردەكەوێت.
(داعش چان) وەك چەكدارەكانی داعش جلی رەشی لەبەردایە، بەڵام ئەو چەقۆیەی پێیەتی لەبری سەری مرۆڤ شووتی پێ لەت دەكات. بیرۆكەی (داعش چان) لەلایەن عاشقێكی كارتۆنیی یابانییەوە داهێنراوە، كە لە تۆڕی تویتەر خۆی وەك ماری ژەهراویی داعش دەناسێنێ.
داهێنەری ئەو كارەكتەرە دەڵێ ''ئەو دیزاینە لەپێناو رێگەگرتنە لە پڕوپاگەندەی داعش بەشێوەیەكی ئاسان و خۆش". بیرۆكەی بەكارهێنانی كارتۆن بۆ شەڕی دژی داعش لە مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵەوە دەستیپێكرد، لەپاش سەربڕینی دوو بارمتە یابانییەكە لەلایەن داعشەوە.
لەوكاتەدا هاووڵاتییانی تووڕەی یابان هیچیانپێنەكرا بۆ سەربڕینی ئەو بارمتانە، لەبری ئەوە دەستیانكرد بە بڵاوكردنەوەی زنجیرە كارتۆنێك بۆ پیشاندانی وێنەی ئەو كەسەی كە یابانییەكان سەردەبڕێت. دواتر دەركەوت موسڵمانێكی بەریتانی بەناوی (جۆن-ی جیهادی) بوو. ئەو كارەكتەرە كارتۆنییە لەبری چەقۆ، مۆزێكی بەدەستەوەیە، كە بارمتەكانی پێ سەردەبڕێت.
لەپاش ئەوە، گرووپێكی نەناسراو لە ئەمریكا و ئەوروپاوە دەستیانكرد بە بڵاوكردنەوەی وێنەی داعش چان لەسەر ئینتەرنێت.
لە راپۆرتێكی ئەمدواییەی BBCدا هاتووە كە ئەو گرووپە هەوڵەكانیان چڕكردووەتەوە بۆ كەمكردنەوەی كاریگەریی هاوسۆزانی داعش لە ماڵپەڕی تویتەر و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە.
ئەو كەسانە پەیڕەوی لە چەند یاسایەك دەكەن، لەوانە سووکایەتینەکردن بە ئیسلام و قوربانییانی دەستی داعش و بڵاونەكردنەوەی وێنەی خوێناوی و رووت. یەکێک لەو چالاکڤانانە لە روونکردنەوەیەکدا نووسیویەتی: "بیرۆكەی (داعش چان)، كە كارتۆنێكی جوانە، دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی كاریگەریی وێنەی ترسناك و جەرگبڕ كە لەلایەن داعشەوە لە تۆڕەكانی ئینتەرنێتدا بڵاودەكرێنەوە". گرووپێکی دیکەش بەناوی تیمی (ماری ژەهراویی داعش) دەڵێن "ئەو وێنە كارتۆنییانە دەبنە هۆی رێگریكردن لە پڕوپاگەندەكانی داعش".
ئەو هەڵمەتە كارتۆنییە شەڕێكی میدیاییە کە شانبەشانی ئەو شەڕەی ئەمریكا و بەریتانیا لەدژی داعش دەستیانپێكردووە بەڕێوەدەچێت. سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا، دەیڤد كامیرۆن، داوای لەو كۆمپانیا ئینتەرنێتییانە كردووە ئەگەر لە توانایاندایە ئەو كەسانە بدۆزنەوە كە لایكی بابەتەكانی داعش دەكەن، بۆئەوەی زانیارییەكانیان بەكاربهێنن بۆ "دۆزینەوەی تیرۆریستان".
بەپێی راپۆرتەكان دەسەڵاتدارانی بەریتانیا لە پێنج ساڵی رابردوودا توانیویانە نزیكەی 100 هەزار بابەتی تیرۆریستی و تووندئاژۆ لە ماڵپەڕەكانی ئینتەرنێتدا بسڕنەوە. گوتەبێژی ئۆفیسێكی حكومەتی بەریتانیا بە رۆژنامەی دەیلی مەیل-ی گوت ''حكومەت پڕوپاگەندەی ئینتەرنێتیی تووندڕەو و تیرۆریستەكان بە هەند وەردەگرێت، چونكە دەكرێت كاریگەریی راستەوخۆی هەبێت لەسەر ئەو كەسانەی تووندڕەوكردنیان ئاسانە".
ئەمساڵ حكومەتی ئەمریكا فەرمانگەیەكی بۆ رێكخستنی تۆڕی تویتەر لە سەرتاسەری فەرمانگەكانی حكومەتدا دروستكرد، بە ئامانجی بڵاوكردنەوەی پەیامی دژ بە داعش. ئەو فەرمانگەیە نووسینی ئەو ئەكادیمیە موسڵمان و زانا و كەسە ناسراوانەی ناو كۆمەڵگەش بڵاودەكاتەوە كە لەدژی داعش شت دەنووسن. سەرەڕای ئەوەش مانگی رابردوو پۆلیسی ئەوروپا لە سەرتاسەری ئەوروپا بەشێكی دروستكرد بۆ بلۆككردنی پڕوپاگەندەكانی داعش لە تۆڕەكانی ئینتەرنێتدا، كە بەكاردەهێنرێن بۆ راكێشان و تووندڕەوكردنی گەنجان لە سەرتاسەری جیهان.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ