زیاتر لە 2.5 ملیۆن دۆلار درایە ئەو پیاوەی هێرشکارەکەی ئوسترالیای راگرت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئەحمەد ئەحمەدی، ئەو پەنابەرە سووریاییەی هێرشکارەکەی شاری سیدنیی ئوسترالیای راگرت و ڤیدیۆی راگرتنەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بووە ترێند، هاوکارییەکی بەبڕی زیاتر لە 2.5 ملیۆن دۆلار بە دیاری پێدرا.
 
هاوکارییەکە لەلایەن زیاتر لە 43 هەزار کۆمەکبەخش لە سەرانسەری جیهان کۆکراوەتەوە. ئەمەش بەهۆی ئەو ئازایەتییە ناوازەیەی بوو کە بووە هۆی رزگارکردنی گیانی زیاتر لە 30 کەس.
 
زاکەرای دێرینیوسکی، چالاکڤانی ناسراوی کەنەدی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و رێکخەری پەیجی  "گەو فەند می"، (GoFundMe)، لە نەخۆشخانە سەردانی ئەحمەدی کرد و لەوێ هاوکارییەکەی پێبەخشی.
 
ئەحمەدی لە نەخۆشخانە تەماشای تەلەڤزیۆنی دەکرد، هاوکارییەکەی پێشکێش کرا و دواتر پرسی "من شایەنی ئەوەم؟" 
 
کاتێک پرسیاری لێکرا چ پەیامێکی دەبێت بۆ ئەوانەی لە سەرانسەری جیهاندا وەک پاڵەوانێک ستایشی دەکەن، ئەحمەدی گوتی، "گرنگە هاوکاریی یەکدی بکەین".
 
ئەحمەدی گوتی "کاتێک خەڵکەکەم رزگار کرد، لە دڵەوە ئەو کارەم کرد، چونکە رۆژێکی خۆش بوو، هەمووان چێژیان لە ئاهەنگگێڕان وەردەگرت، لەگەڵ منداڵەکانیان، ژنەکانیان، پیاوەکانیان، هەرزەکارەکانیان، هەموویان دڵخۆش بوون و شایەنی بوون. هەمووان مافی ژیانیان هەیە و ئەم وڵاتە، باشترین وڵاتی جیهانە، خودا ئوسترالیا بپارێزێت."
 
گرتەی ڤیدیۆیی ئەحمەدی کە پەلاماری ساجد ئەکرەمی هێرشکار دەدات و چەکەکەی لێدەسێنێت، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بووە ترێند.
 
دوای رووداوەکە، ئەنتۆنی ئەلبانیزی، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا سەردانی نەخۆشخانەی کرد و قسەی لەگەڵ ئەحمەدی کرد. 
 
ئەحمەدی لەکاتی رووبەڕووبوونەوەکەیدا لەگەڵ چەکدارەکەدا، بە سەختی برینداربوو و لەو رۆژەشەوە چەندین نەشتەرگەری بۆ کراوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. بەرهەم ساڵح

د. بەرهەم ساڵح بە فەرمی بووە کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق بۆ پۆستی کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR) هەڵبژێردرا. ئەو دەڵێت، بۆ خۆی رۆژگارێک پەنابەر بووە و دەزانێت چۆن پارێزگاری و هاوکاری دەتوانن ژیانی مرۆڤ بگۆڕن.