رووداو - هەولێر
بەگشتی سەربازان لە خواردنی ژەمە خۆراكەكانیان رازینین، هەرچەندە وڵاتان ملیاران دۆلار بۆ دابینكردنی خۆراكی سەربازەكانیان خەرج دەكەن بۆئەوەی وزەی تەواویان هەبێت لە كاتێكدا لە شەڕدان و بەرگری لە خاك و وڵاتەكەیان دەكەن .
ئەمانە خواردنی رۆژێكی سەربازانە بەپێی وڵاتەكانیان:

ئیتاڵیا
خواردنی رۆژێكی سەربازێکی ئیتاڵی پێكدێت لە كاپۆچینۆ، بڕێكی زۆر پسكویت، گۆشت، پاستا، فاسۆلیا، گۆشتی عەلەشیشی لەقوتونراو و برنج، هەروەها شیرینی و سەڵاتەی میوەی لەقوتونراویش لە بەشە خۆراكی رۆژانەیان هەیە.

فەرەنسا
بەشە خواردنی رۆژانەی سەربازە فەرەنسییەكان بە كوالێتییەكی باش ئامادەدەكرێت و تێیدا گۆشتی ئاسك و بەراز، كە لە دەفری تایبەت گەرم دەکرێنەوە هەیە، هەروەها قاوە و پاودەری تایبەت، كە لەگەڵ ئاو تێكەڵدەكرێت و دەخورێتەوە.

ئەڵمانیا
بەشە خۆراكی سەربازە ئەڵمانییەكان بڕێكی زۆر خواردنی كەپسی تێدایە، كە لەگەڵ ئاو تێكەڵدەكرێن، ئەمەش جگە لە پسكویتی ئیتاڵی، پەتاتە، ساسەجی گورچیلەی گیاندارەكان و بۆ بەیانیانیش مرەبای مزرەمەنییەكان و گێلاس.

بەریتانیا
خواردنی بەیانیانی سەربازە بەریتانییەكان لە چا، قاوە و تاباسكۆ پێكهاتووە و نیوەڕوانیشیان ئەو خواردنانەیە، كە بەریتانییەكان زۆر حەزی لێدەكەن و لە گۆشتی مریشك و پاستای رووەكیی پێكهاتووە و بڕێكی زۆر شیرنەمەنی و نوقڵ لەنێو ژەمە خۆراكییەكانیاندا هەیە.

ئوستڕالیا
لە هەموو سەربازانی دیكە زیاتر بەشە خواردنی بچووكیان پێدەدرێت، خواردنەكەیان بەشێوەیەك دابەشدەكرێت ئەگەر" ئەگەر حەزت لێبێت یان رقت لێبێت مەجبوری بیخۆیت" و تێیدا بڕێكی زۆر شیرینی، خواردنەوە، پاستا-ی تونە و شوكۆلات هەیە.

ئیسپانیا
خواردنی سەربازە ئیسپانییەكان پێكهاتووە لە فاسۆلیای سەوزی لەقوتونراو، گۆشت، زەیتی رووەكی، هەویر، سوپی سەوزە و لەگەڵ خواردنەكەش سەربازەكان گەرمكەرەوە، ڤیتامین c گلوكۆس و ئاوی پاككەرەوەیان پێدەدرێت.

ویلایەتە یەكگرتووەكان
ئەمریكییەكان لە ئامادەكردنی خواردنی سەربازەكانیان تەكنۆلۆژیایان بەكارهێناوە، چونكە بەتێكردنی ئاو لەنێو كیسە پلاستیكییەكان، كە خۆراكی پاودەرییان تێدایە، خۆیان گەرمدەبنەوە و خواردنەكانیشیان ئەو خۆراكانەن، كە ئەمریكییەكان حەزی پێدەكەن.

كەنەدا
بۆ ژەمی بەیانیان ساندویچی كەرە هەیە و نیوەڕۆیانیش دەتوانی لەنێوان خورادنی بە گۆشت یان رووەكی یەكێكیان هەڵبژێرن.

نەرویژ
سەربازە نەرویژییەكان بە تەكنۆلۆژیای ئەمریكی تامی خواردنە بەریتانییەكان دەكەن، كە تێیدا سۆسی تەماتە، پاقلەمەنییەكان و پسكویت و چەند خواردنێكی دیكە هەن.

باشووری کوردستان
بەرپرسێک لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی خواردنی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کە وەزارەت بە دوو شێوە خواردن بۆ پێشمەرگە دابیندەکات.
خواردنی وشکە لە رێگەی تەندەرەوە دەکڕێت و لەسەر یەکەکان، بەپێی ژمارەی پێشمەرگەکان دابەشدەکرێت و ئەوان خۆیان چێشتەکە ئامادەدەکەن، کە پێکدێت لە برنج، نیسک، گۆشت، فاسۆلیا... .
هەروەها پارە دەدرێتە یەکە سەربازییەکان، بۆ کڕینی سەوزە و میوە، کە پێی دەڵێن "پارەی تەڕە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ