لە سەرەتای ئەم ساڵەوە 19 هەزار کۆچبەر هەواڵیانداوە بچنە پۆڵەندا

20-08-2023
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
ژمارەیەک کۆچبەر لە پۆڵەندا.
ژمارەیەک کۆچبەر لە پۆڵەندا.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە سەرەتای ڤیدیۆیەکەدا دەردەکەوێت کە کۆچبەرێک لە سنووری نێوان بێلارووس و پۆڵەندا هەوڵی چوونەژوورەوە بۆ نێو ئەندامەکەی یەکێتیی ئەوروپا دەدات، بەڵام لەلایەن پاسەوانی سنوورەوە رێگری لێدەکرێت. ڤیدیۆکە لە کامێرای چاودێریی پاسەوانی سنووری پۆڵەندا وەرگیراوە.
 
ئەمە نموونەی ئەو هەوڵانەیە کۆچبەر لە بێلارووسەوە بۆ چوونە نێو پۆڵەندا دەیدەن. بەرپرسانی پۆڵەندا دەڵێن، ژمارەکە بەرچاو زیادیکردووە.
 
بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا هەوڵی گەیشتنیان بە پۆڵەندا داوە 19 هەزار کەس بووە؛ ژمارەکە لە تەواوی 2022دا 16 هەزار کەس بووە. تەنیا لە تەممووزیشدا 4 هەزار کۆچبەر تۆمارکراون.
 
کۆچبەرەکان زۆربەیان خەڵکی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، باکوور و نێوەڕاستی ئەفریقا، هیندستان و ئەفغانستانن. لە نێویشیاندا هاونیشتمانیی باشووری کوردستان و هاووڵاتی عێراقی هەن.
 
ئاسۆ خدر، نوێنەری فدراسیۆنی پەنابەرانی کورد لە تورکیا دەڵێت، "رێژەیەکی یەکجار زۆر پەنابەری هەرێمی کوردستان دەچنە بێلارووس و هەر وڵاتێک کە بتوانن بە ئاسانی خۆیان لێیەوە بگەیێننە وڵاتانی ئەوروپا. گەنجان ژمارەیەکی زۆری پەنابەرانی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنن. بەڵام خێزانیشی تێدایە، لە هەموو چین و توێژەکان. بێلارووس دەروازەیەکی راستەوخۆیە لەگەڵ وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا هەروەکو تورکیا. هەروەها، لەبەر ئەوەی لە تورکیا ماوەی چەند ساڵێکە بەربەستێکی زۆری خستووەتە بەردەم هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و پێدانی ڤیزە زۆر سەخت بووە، ئەمە وایکردووە کە پەنابەرانی هەرێمی کوردستان هەمیشە بەدوای رێگەیەکی نوێدا بگەڕێن." 
 
بەرپرسانی وارشۆ، مینسک بەوە تۆمەتباردەکەن ناردنی کۆچبەر وەک چەکێکی مرۆیی بۆ گوشار خستنە سەر پۆڵەندا بەکاردەهێنێت و بێلارووس ئەوە رەتدەکاتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی بریندارێکی هێرشەکەی سیدنیی ئوسترالیا و ئەو کوڕ و باوکەی پۆلیس دەڵێت هێرشەکەیان کردووە

کوڕ و باوکێکی بە رەچەڵەک پاکستانی هێرشەکەی سیدنیی ئوسترالیایان کردووە

لە ئەنجامی هێرشەکەی رۆژی یەکشەممەی شاری سیدنیی ئوسترالیا، 16 کەس کوژران کە یەکێک لە کوژراوەکان هێرشکارەکە بووە. پۆلیس رایگەیاندووە، هێرشەکە لەلایەن باوک و کوڕێکەوە کراوە کە بە رەچەڵەک پاکستانین؛ باوکەکە لەکاتی هێرشەکەدا لەلایەن پۆلیسەوە کوژراوە، کوڕەکەش بە برینداری دەستگیر کراوە و دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە