سەرۆکی ئەمریکا گەیشتە داڤۆس و بەشداری لە کۆڕبەدنی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس دەکات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رۆژی سێشەممە لەڕێگەی چەند هێلیکۆپتەرێکی تایبەتەوە گەیشتە شارۆچکەی داڤۆس لە سویسرا و بڕیارە بۆماوەی دوو رۆژ لە داڤۆس بمێنێتەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، لە کۆڕبەندەکەدا گوتارێک پێشکەش بکات و دواتریش چەند دیدارێک لەگەڵ سەرۆک و بەرپرسانی باڵای وڵاتان ئەنجامبدات.
هەر لە چوارچێوەی کۆڕبەندەکەدا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە کە ئەمە یەکەمین کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ دەبێت لەگەڵ بەرپرسێکی باڵای هەرێمی کوردستان.
دۆناڵد ترەمپ رۆژی چوارشەممە بەرەو واشنتن دەگەڕێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ