دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند کە یەک ترلیۆن درەخت دەڕوێنن، گرێتا سەنبێرگ، چالاکی بواری ژینگە لە وەڵامدا رایگەیاند "بەدڵنیاییەوە درەخت رواندن کارێکی باشە، بەڵام بەس نییە".
گرێتا سەنبێرگ مندڵێکی سویدییە و چالاکوانە لە بواری ژینگەدا، ئەو دەڵێ، لە کۆڕبەندەکەی ساڵی 2019ی داڤۆسەوە گۆڕانکارییەکی کەم روویداوە "ساڵێک پێش ئێستا هاتم بە ئێوەم گوت کە خانووەکەمان لەسەر ئاگرە (لە مەترسیدایە)".
گرێتا سەنبێرگ، چالاکڤانی کەشوهەوا ئەمڕۆ سێشەممە 21-01-2020 لە پانێلێکدا لە کۆڕبەندی داڤۆس ئاماژەی بەوە کرد "خەڵکی ئێستا زۆر هۆشیارن، هەست بەوە دەکرێت کە پرسی ژینگە و کەشوهەوا ئێستا پرسێکی گەرمە، سوپاس بۆ گەنجان کە هۆکاری جوڵاندنین. ئەگەر وەکو قەیرانێکی راستەقینە مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسە نەکەین، ناتوانین چارەسەری بکەین".
سەنبێرگ گوتیشی "ناتوانم سکاڵا لەوە بکەم کە دەنگم نابیسترێت، من هەموو کاتێک دەنگم بیستراوە، بەڵام زانست لە ناوەندی گفتوگۆکەدا نییە، لەکاتێکدا دەبێت هەبێت".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ