رووداو - AFP
گەردەلوولێکی بەهێز رۆژی چوارشەممە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هیندستان و بەنگلادیش دەگرێتەوە و زیانێکی گەورە لە هەردوو وڵات دەدات.
بەگوتەی بەرپرسانی هیندستان، بەهۆی گەردەلووکەوە 14 کەس لە وڵاتەکەیاندا گیانیان لەدەستداوە و هەروەها بەهەزاران خانووشی رووخاندووە.
هاوکات گەردەلوولەکە زیانی زۆریشی لە بەنگلادیش داوە، 4 کەس گیانیان لەدەستداوە، خانووێکی زۆری رووخاندوون و دوو وێستگەی کارەبایی لە کار خستووە.
هاوکات بەهۆی ئەم گەردەلوولەوە زیاتر لە دوو ملیۆن کەس ئاوارە و دەربەدەربوونە و کامپی کاتیان بۆ درووستکراوە.
خێرایی گەردەلوولەکە 185 کیلۆمەتر بووە لە کاژێرێکدا.