رووداو- ئاژانسەکان
به‌گوێرەی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن پێگه‌ی ویكیلیكس بڵاوكراوەتەوە، یه‌كێك له كوڕه‌كانی ئوسامه بنلادن، داوای به‌ڵگه‌نامه‌ی مردنی باوكی له ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا دەکات كه ساڵی 2011، له لەیەن هێزه تایبه‌تییه‌كانی ئه‌مریكا له پاكستان كوژراوە.
دوای ئەوەی پێگەی ویكیلیكس له‌سه‌ر پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی ئینته‌رنێت، زیاتر له 60 هه‌زار به‌ڵگه‌نامه‌ی له‌ژێر ناوی "بروسكه‌كانی سعودیه" بڵاوكرده‌وه، هاوکات یەکێک لەبەڵگەکان دەریدەخات کە نامه‌یه‌كی تێدابووە کە ئاراستەی باڵێوزخانه‌ی ئه‌مریكا كراوە له ریاز و ئەو نامەیەش لەلایەن یەکێک لە کوڕەکانی ئوسامە بنلادن، سەرۆکی کوژراوی رێکخراوی ئەلقاعیدەوە بووە.
بەگوێرەی بەلگەنامەکانی ویکلیکس، ئەو نامەیە کە ئاراستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا کراوە لە ریازی پایتەختی سعودییە، لەلایەن عەبدوڵڵا ئوسامە بنلادن بووە کە کوڕی بنلادنەو داوایکردووە کە ئەمریکا بەڵگەنامەی مردنی باوکی" بیان الوفات" ی پێبدات.
لەبەرامبەردا گلین كیرز، باڵێوزی ئه‌مریكا له سعودیە بەنامەیەک کە واژۆی خۆی لەسەرە و ئاراسته‌ی عه‌بدوڵڵا بنلادنی کردووە لە ٩‌ی ئه‌یلولی 2011، واتا دوای چوار مانگ له‌و پرۆسه ئه‌مریكاییه‌ی كه باوكی تێدا كوژراوە بۆی نووسیوە "داواكارییه‌كه‌م پێگه‌یشت لەبارەی داواکردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی مردنی باوكتان ئوسامه بنلادن".

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ