رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی یۆگایە، لە چەندین وڵاتی جیهان خەڵک لە بۆنە و رێوڕەسمی جیاوازدا بە جووڵەی یۆگا یادی ئەو رۆژە دەکەنەوە. لە هیندستان، نارێندرا مۆدی، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە لەگەڵ هەزاران کەسی دیکە بەشداریی لە چالاکییەکانی تایبەت بەو رۆژە کرد.
بەشێک لە گەنجانی فەلەستینیش بە نمایشکردنی جووڵەی یۆگا و چەند چالاکییەک بەشدارییان لە یادکردنەوەی رۆژەکەدا کرد.
لە ساڵی 2015ـەوە، ساڵانە رۆژی 21ـی حوزەیران وەکو رۆژی جیهانیی یۆگا لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ناسێندراوە.