هەزاران کەس لە فلیپین دژی گەندەڵی بەرپرسانی وڵاتەکە رژانە سەر شەقام و خۆپێشاندانیان کرد. لە وێنەکان دەردەکەوێت، خۆپێشاندەران و پۆلیس رووبەڕووی یەکدی بوونەتەوە.
خۆپێشاندانەکان سەرەتا بە هێمنی دەستیان پێکرد، دواتر پۆلیس گازی فرمێسکڕێژی بەسەردا باراندن و خۆپێشاندانەکە گرژی تێکەوت. ئەوان داوای لە کارلادانی بەرپرسان و زیندانیکردنیان کرد.
پۆلیس 72 کەسی دەستگیر کرد. 39 ئەفسەری پۆلیس لە خۆپێشاندانەکە بریندار بوون، هەروەها خۆپێشاندەران بارهەڵگرێکیان لەسەر شەقام سووتاند.
میزی باجێت، هاونیشتمانییەکی 30 ساڵەی فلیپینە و یەکێک بوو لە خۆپێشاندەرەکان و گوتی، "بە دەگمەن بەشداریی لە خۆپێشاندان دەکەم، بەڵام ئەم دۆخە هێندە خراپ بوو کە من بڵێم، ئەمە بەسە."
بانەری "ئێستا کۆتایی بە گەندەڵی" بهێنن، بە دەست زۆرێک لە خۆپێشاندەرانەوە بوو.