نیکۆلا سارکۆزی لە هەڵبژاردنە نێوخۆییەکەی فەرەنسا شکستیهێنا

21-11-2016
زانا بەهرام
نیکۆلا سارکۆزی
نیکۆلا سارکۆزی
نیشانەکردن نیکۆلا سارکۆزی
A+ A-

رووداو - پاریس

لە هەڵبژاردنی سەرەتایی بۆ ژمارەیەك کاندیدی کۆمارییە کۆنسەرڤاتیڤەکانی فەرەنسا، بەمەبەستی یەكلاییكردنەوەی یەك كاندید بۆ هەڵبژرادنی سەرۆکایەتیی ساڵی داهاتووی فەرەنسا، نیکۆلا سارکۆزی شکستیهێنا و هەریەک لە فرانسوا فییۆن یەکەم و ئالان ژوپێ دووەم بوون.

رۆژی یەکشەممە 21-11-2016، لە سەرانسەری فەرەنسا هەڵبژاردنی نێوخۆیی پارتی کۆمارییە کۆنسەرڤاتیڤ (موحافیزكار) ەکانی فەرەنسا بەڕێوەچوو، تێیدا ئەندامانی ئەو حیزبە دەنگیان بۆ 7 کاندید دا بۆ هەڵبژرادنی سەرۆکایەتی ساڵی داهاتووی فەرەنسا.

یەکێک لە کاندیدە بەهێزەکانی ئەو هەڵبژاردنە نیکۆلا سارکۆزی، سەرۆککۆماری پێشووی فەرەنسا بوو، بەڵام رێژەیەکی کەمی دەنگەکانی هێنا، بەمەش دەرفەتی بوون بە کاندیدی پارتەکەی لەدەستدا و رکابەرایەتییەکەی بۆ هەریەک لە فرانسوا فییۆن و ئالان ژوپێ جێهێشت.

لەو هەڵبژاردنەدا کە نزیکەی چوار ملیۆن کەس بەشدارییان تێدا کرد، فرانسوا فییۆن توانی 44.2% ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت، هەروەها ئلان ژوپێ لە 28.4% و، نیکۆلا سارکۆزیش تەنیا 20.7% ی دەنگەكانی بەدەستهێنان. 

بڕیارە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دووەمین هەڵبژاردن بۆ هەردوو کاندیدی یەکەم و دووەم بەڕێوەبچێت، تێیدا یەکێکیان دەبنە کاندیدی فەرمی حیزبەکەیان و ساڵی داهاتوو دەچێتە رکابەرایەتی لەگەڵ کاندیدی پارتەکانی دیکەی ئەو وڵاتە بۆ هەڵبژرادنی سەرۆکایەتیی فەرەنسا.

فرانسوا فییۆن لە سەردەمی سەرۆکایەتی نیکۆلا سارکۆزی لە ساڵانی نێوان 2007 بۆ 2012 سەرۆککۆماری فەرەنسا بوو، هاوکات بە دۆستی گەلی کورد دادەنرێت و چەندجارێکیش سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە.

لە مانگی ئایاری ئەمساڵیش سەردانی بەرەکانی شەڕی لە خازر کرد و پێشمەرگەی بەسەرکردووە، فییۆن لەکاتی سەردانی خازردا رایگەیاند، فەرەنسا لەگەڵ گەلی کوردە و دەبێت هاوکاری زۆرتر پێشەكەش بە پێشمەرگە بکرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە