رووداو دیجیتاڵ
فرێدریش مێرتزی، بەربژێری سەرەکیی یەکێتیی کریستیانەکان بەنیازە ئەگەر بووە راوێژکاری ئەڵمانیا لەگەڵ فەرەنسا و بەریتانیا رێککەوتنێکی ئەتۆمی بکات.
مێرتز رایگەیاند، کە دەبێ ئەڵمانیا خۆی بۆ ئەوە ئامادە بکات کە چیدیکە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەتەواوەتی پەیمانی ناتۆ جێبەجێ ناکات.
بەپێی ئەو پەیمانە هەر ئەندامێکی ناتۆ هەڕەشەی لەسەربێت، لەلایەن وڵاتانی دیکەی ئەندامەوە دەپارێزرێ. ئەڵمانیا رێککەوتنێکی لەگەڵ ئەمریکا هەیە کە هەرکاتێک تووشی جەنگ بوو، بۆی هەبێ ئەو چەکە ئەتۆمییانە بەکاربهێنێ کە ئەمریکا لە ئەڵمانیا دایناون.
مێرتز دەترسێ ترەمپ لە دۆخێکی وادا نەهێڵێ ئەمە رووبدات، بۆیە دەیەوێ لەگەڵ فەرەنسا و بەریتانیا رێککەوتنی نوێ بکات، بۆئەوەی ئەگەر لەلایەن رووسیاوە هێرشی کرایەسەر، بتوانێ چەکە ئەتۆمییەکانی ئەو دوو وڵاتە بەکاربهێنێ. پێشتر فەرەنسا پێشنیازێکی وای بۆ ئەڵمانیا کردبوو، بەڵام حکومەتی ئێستای ئەڵمانیا وەڵامێکی یەکلاییکەرەوەی پێشنیازەکەی نەدابووەوە.
لەسەر سیاسەت و بانگەشەکانی یەکێتیی کریستیانەکان و ئایندەی ئەڵمانیا، ئەگەر ئەوان ئەوان راوێژکاری ئەڵمانیایان وەرگرت، چی روودەدات؟ سەیران پاپۆ، پەرلەمانتاری ئەو پارتە لە هەرێمی شلێسڤیگ-هۆلشتاین میوانی هێمن عەبدوڵڵا بوو.
سەیران پاپۆ باسی لە سیاسەتی خۆیان وەکو یەکێتیی کریستیانەکان کرد لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و هەروەها یەکێکی دیکە لە باسەکان پرسی کۆچبەران بوو و رایگەیاند: کۆچبەران پێویستە ستەمیان لێکرابێت، ئینجا داوای مۆڵەتی مانەوە لە ئەڵمانیا بکەن.
تەواوی هەڤپەیڤینەکە ببینن:
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ